30 . خەزەڵوەر . 2725
مالەوەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Techفرۆشگەسەبەتە 0

لەسەر وتنەوەی دروشم لەدژی کوردەکان، فیفا داوای روونکردنەوەی لەئێران کردووە

لەسەر وتنەوەی دروشم لەدژی کوردەکان، فیفا داوای روونکردنەوەی لەئێران کردووە
30 . خەزەڵوەر . 2725

گرەوی بەختی هەڵاڵە
عەتا نەهایی
Preis: 17,98 €
Verfügbar: 1,00

راپۆرت: رۆژهەڵات نیوز
یەکێتی تۆپی پێی جیهانی مۆڵەتێکی ٩٠ رۆژی بە یەکێتی تۆپی پێی ئێران داوە، بۆ ئەوەی سەبارەت بە وتنەوەی دروشمی رەگەزپەرەستانەو هاندان بۆ پاکتاوکردنی کوردەکان لە یاریگاکان روونکردنەوە بدات.

ئەمرۆ هەینی ٣٠ خەزەڵوەر فەراز فیروزی پارێزەرو یاساناسی نێودەوڵەتی بە رۆژهەڵات نیوزی راگەیاند، بە ئیمەیلی فەرمی لەلایەن فیفا ئاگادار کراوەتەوە کە لەسەر سکاڵاکەی ئەو بەفەرمی یەکێتی تۆپی پێی ئێران (فدراسیون فوتبال ایران)-یان ئاگادار کردووەتەوە کە دەبێ لە ماوەی ٩٠ رۆژدا سەبارەت بە وتنەوەی دروشمی رەگەزپەرەستانە و هاندان بۆ پاکتاوکردنی کوردەکان لە هەندێک یاریگای تۆپی پێی روونکردنەوە بە فیفا بدات. ئەو مۆڵەتە لە ١٣ی ئۆکتۆبەرەوە دەستپێدەکات و لە ماوەی ٩٠ رۆژدا یەکێتی تۆپی پێی ئێران بە فەرمی روونکردنەوەی پێویست سەبارەت بەو پرسە بە فیفا بدات.

فەراز فیروزی پارێزەورو یاسانانی نێودەوڵەتی کە سکاڵاکەی ئامادە کردبوو و رادەستی فیفای کردبوو، بۆ رۆژهەڵات نیوزی روونکردەوە کە ئەگەر لەو ماوەیەدا یەکێتی تۆپی پێی ئێران روونکردنەوە نەدات یان فیفا بە روونکردنەوەکە بە قەناعەت نەگات، خۆی راستەوخۆ لێکۆڵینەوەکان دەست پێدەکات. فیروزی وتیشی ئێستاش دۆسییەکە لە فیفا کراوەتەوە، بەڵام بەپێی یاسای فیفا دەبێ ٣ مانگ مۆڵەت بە لایەنی سکالا لێکراو بدرێت بۆ ئەوەی روونکردنەوەکانی خۆی بدات.

پێشتر پارێزەر فەراز فیروزی بە رۆژهەڵات نیوزی راگەیاندبوو، بە بەڵگەی زۆر سکاڵایەکی بۆ فیفا ناردووەو ئاماژەی بەوە داوە کە لە هەندێک یاریگا و بەتایبەت لە یاری نێوان تیمی نەوەدی ئورمییە و نەساجی مازەندەران هاندەران دروشمی رەگەزپەرەستانەیان لەدژی کوردەکان داوەتەوەو لە دروشمەکاندا هانی پاکتاوکردنی کوردەکانیان داوە. هەر لەسەر بنەمای ئەو سکاڵایە فیفا لێکۆڵینەوەکانی خۆی بە فەرمی دەستپێکردبوو.