27 . سەرماوەز . 2725
سەرەکیهەواڵوتاروتووێژھێدلاینRoj- TechShopCat 0Kontakt

هاندەرانی زاخۆ (کوردستان) یەکەمی جیهانن

هاندەرانی زاخۆ (کوردستان) یەکەمی جیهانن
25 . سەرماوەز . 2725

شەمەندەفەری شکاو

Preis: 3,97 €
verfügbar: 1,00

فیدراسیۆنی جیهانی تۆپی پێی (فیفا) بە فەرمی هاندەرانی یانەی تۆپی پێی زاخۆی هەرێمی کوردستانی وەکوو باشترین هاندەری جیهان بۆ ساڵی ٢٠٢٥ دیاریکرد. بەمشێوەیە دەستکەوتێکی مێژوویان بۆ کوردستان بەدەستهێنا.

راگەیاندراوی فەرمی فیفا بۆ راگەیاندنی هاندەرانی زاخۆ وەکوو زە بێستی جیهان:
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان ناسراو بە فیفا بە فەرمی ئەنجامی دەنگەكانی بۆ باشترین هاندەری ساڵی ئاشكرا كرد و رایگەیاند هاندەرانی زاخۆ بوونە براوەی خەڵاتی زەبێستی 2025، لە لایەكی دیكەیشەوە جیانی ئینفانتینۆ سەرۆكی فیفا پیرۆزبایی لە هاندەرانی زاخۆ كرد و ئاستی رۆشنبیری كۆمەڵگای وەرزشی كوردستانیش بەرز دەنرخێنێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 16 دێسێمبەری 2025، فیفا لەسەر پێگەی فەرمی خۆی رایگەیاند هاندەرانی زاخۆ زۆرترین دەنگیان لەسەر ئاستی جیهان بەدەستهێنا و بە باشترین هاندەری ساڵ دیاریكران.

لەمبارەیەوە فیفا نووسیویەتی: هاندەرانی یانە عێراقییەکە سەرنجی جیهانیان ڕاکێشا کاتێک پێش یاریی یانەکەیان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لە رۆژی 13ـی ئایاری ئەمساڵ لەنێو یاریگەی خۆیان بەرامبەر حدوود یاریگەیان پڕكرد لە بووكەڵە، ئەم كارەش لوتكەی مرۆڤایەتی بوو كە پێشكەش بوو بە منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجە.

لە بەیاننامەكەی فیفادا هاتووە: "فڕێدانی بووكەڵە بۆ دڵخۆشكردن و پاڵپشتیكردنی منداڵان، ئاستبەرزی رۆشنبیری كۆمەڵگەی وەرزشی كوردستان و عێراق و ئاسیا نیشان دەدات، هاندەران لە جیهان بڕبڕەی پشتی تیپەكانن، بۆیە بەردەوام هاندەران نماییش و داهێنانی سەرنجراكێش بۆ سەركەوتنی تۆپی پێ دەكەن.


DeutschKurdî (Sorani)EnglishFrançaisItalianoTürkçeفارسیالعربية