28 . سەرماوەز . 2725
سەرەکیهەواڵوتاروتووێژھێدلاینRoj- TechShopCat 0Kontakt

ئەمریکا ٢٩ کەشتی پەیوەندیدار بە ئێرانی گەمارۆ دا

ئەمریکا ٢٩ کەشتی پەیوەندیدار بە ئێرانی گەمارۆ دا
27 . سەرماوەز . 2725

مانگ و پەپوولە

Preis: 3,70 €
verfügbar: 1,00

ئەمریکا ٢٩ کەشتی پەیوەندیدار بە زنجیرە کەشتیگەلی بازرگانی سێبەری ئێران بە هۆی دەورلێدانی گەمارۆکان خستە لیستی رەشی گەمارۆکانی وڵاتەکەی.

ئەمرۆ پێنجشەممە وەزارەتی خەزێنەری ئەمریکا ٢٩ کەشتی و کۆمپانیای بەهۆی گواستنەوەی نەوتی ئێران خستە لیستی رەشی گەمارۆکانییەوە. بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سەرجەم ئەو کەشتی و کۆمپانیانە بەشێک لە "ناوگان سایە" زنجیرە کەشتیگەلی سێبەر بۆ گواستنەوەی نەوتی ئێران بوونە. لە زانیارییەکاندا هاتووە، کەشتییەکان بە بەهای سەدان ملیۆن دۆلار نەوتی ئێرانیان گواستووەتەوە، لەکاتێکدا ئەمریکا گەمارۆی خستووەتە سەر ئێران.

زنجیرەیەک لە کەشتی و کۆمپانیای میسری کە خاوەنەکەی حاتەم سەید فەرید ئیبراهیم سەقەرە. ناوبراو بازرگانێکی میسرییە و چەندین کۆمپانیای لە ئیمارات، هیند، پاناما و دوورگەکانی مارشاڵ هەیەو بە شێوەی نایاسایی نەوتی ئێرانیان گواستووەتەوەو گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر هەناردەی نەوتی ئێرانیان دەور لێداوە.