5 . بەفرانبار . 2725
سەرەکیهەواڵوتاروتووێژھێدلاینRoj- Techشرۆڤەمێژووکەڵتوورسپۆرتکورتە هەواڵفرۆشگاCat 0پێوەندی

سوریا و هەسەدە رێکنەکەوتوون، جیاوازییەکان زۆرن

سوریا و هەسەدە رێکنەکەوتوون، جیاوازییەکان زۆرن
5 . بەفرانبار . 2725

لەتە ونبووەکە
شێر سیڵڤێرستین وەرگێڕانی مەسعوود تەهازادە
نرخ: 4,62 €
بەردەستە: 1,00

وەزارەتی دەرەوەی سوریا دەڵێ لەگەڵ هەسەدە بە رێککەوتن نەگەیشتوون، چوونکە هەسەدە بەرەو لامەرکەزی سیاسیی دەچێت و ئەوەش یەکپارچەیی سوریا دەخاتە مەترسییەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دەرەوەی سوریا بە سانا ماڵپەری فەرمی حکومەتی سوریای راگەیاندووە، هەموو گفتوگۆکان بۆ نزیکبوونەوەی دیدی و بۆچوونەکان لەنێوان حکومەت و هێزەکانی سوریای دیموکرات بێ ئەنجام بووە. بەرای ئەو سەرچاوەیە هەسەدە بۆ رادەستکردنی سامانە سروشتییەکان (نەوت) بە حکومەتی ناوەندی دەستاودەست دەکات و ئامادە نەبووە، ئەو کارە بکات. هاوکات سەبارەت بە تێکەڵکردنەوەی هەسەدە بە سوپای سوریاش رێککەوتنێکی گشتگیر نەکراوە، کە پلان و کاتی بۆ دیاری کرابێت.

ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دەروەی سوریا ئاماژەشی بەوە داوە، ئەوان لەگەڵ ئەو تێروانینە سەبارەت بە پرسی لامەرکەزی نین، چوونکە ئەوەی هەسەدە داوای دەکات، خەریکە بەرەو لامەرکەزییەتی سیاسیی و ئەمنی دەروات، ئەوەش هەڕەشەیە لە یەکپارچەیی خاکی سوریا و بەرای ئەو سەرچاوە سوریە، هەنگاوێکیشە بەرەو چەسپاندنی قەوارەیەکی دیکە لەناو سوریادا.