22 . بەفرانبار . 2725
سەرەکیهەواڵوتاروتووێژھێدلاینRoj- Techشرۆڤەمێژووکەڵتوورسپۆرتکورتە هەواڵفرۆشگاCat 0پێوەندی

نامەی کراوەی چەند چالاکی سیاسیی ئێرانی بۆ سەرۆککۆماری ئەمریکا

نامەی کراوەی چەند چالاکی سیاسیی ئێرانی بۆ سەرۆککۆماری ئەمریکا
21 . بەفرانبار . 2725

زەماوەند و هاوین
ئەلبێر کامۆ وەرگێر موحسین ئەحمەد عومەر
نرخ: 11,73 €
بەردەستە: 1,00

دوێنێ شەممە، ٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، چەند چالاکی سیاسیی ئێرانی و عەبدوڵڵا موهتەدی، سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، نامەیەکی کراوەیان ڕوو لە دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڵاو کردووەتەوە. لە ناوەڕۆکی نامەکەدا ئاماژە بە ڕووداوەکانی ماوەی ڕابردوو و تاوانەکانی ئێران لەسەر خەڵک لە شەقامەکان و هەروەها بەڵێنەکانی دۆناڵد ترامپ بۆ بەهاناوەهاتنی خەڵکی ئێران کراوە.

دەقی نامەکە بەم شێوەیە:

نامەی کراوە بۆ سەرۆککۆماری ئەمریکا:
دەربازبوون لە قەیران و پێشگرتن لە کارەسات، پێویستی بە هاوکاریی نێودەوڵەتی هەیە.

سەرۆک ترامپ
بەڕێز سەرۆککۆماری ئەمریکا
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەدان کەس لە خۆپیشاندانەکانی ئێران کوژراون و هێشتا هەر کوشتنی خەڵک بەردەوامە. کۆماری ئیسلامی هێرشی کردووەتە سەر نەخۆشخانەکان، بریندارەکانی ڕفاندووە و ڕاستەوخۆ ڕەوانەی گرتووخانەکانی کردووە، بە ڕێگریکردن لە ڕادەستکردنەوەی تەرمی کوژراوەکان بە بنەماڵەکانیان و هەروەها پچڕاندنی هێڵی ئینتەرنێت و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەەی هەواڵەکان، درێژە کوشتن و سەرکوتکردنی خەڵک دەدات.
ئێمە ٦ ساڵ لەمەوبەر لە مانگی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی هەتاوی، ئەم کارەساتەمان ئەزموون کردووە کە دوور لە چاوی جیهان، زیاتر لە ١٥٠٠ هاووڵاتی کوژران.
ئێستە کە بەداخەوە هەموو ڕێگەیەک بۆ پێشگرتن لە سەرکوت و ڕزگارکردنی گیانی هاووڵاتییانمان گەیشتووەتە بنبەست، دەربازبوون لە قەیران و پێشگرتن لە کارەسات، پێویستی بە هاوکاریی نێودەوڵەتی هەیە.
هاوکات بەڕێزتان تا هەنووکە سێ جار بەڵێنتان داوە کە لە ئەگەری ئەوەی کۆماری ئیسلامی دەست بە کوشتنی خۆپیشاندەران بکات، دێن بە هانای خەڵکی ئێرانەوە. ئێستە کاتی ئەوە هاتووە بە گرتنەبەری ئەم هەنگاوەتان بەرانبەر بە ناوەندی سەرکوتکردن، بەڵێنەکانی خۆتان جێبەجێ بکەن و پێش بەم بەردەوامیی کوشتنی ئەو خەڵکە بگرن کە خوازیاری کەرامەت، دادپەروەری و ئازادین. بە دواکەوتنی هەر خولەکێک لە بڕیارەکەتان، ڕەهەندەکانی تاوان دژی ئەم خەڵکە بێتاوانە بەربڵاوتر و بەرفراوانتر دەبێت. تکایە ڕیگە مەدەن جیهان چاوی بەڕووی تاوانێکی تردا ببەستێت.

واژۆکەران:
محەممەدجەواد ئەکبەرین، توێژەرەی بواری ئایین و ڕۆژنامەنووس
نازەنین ئەنساری، بەرپرسی کەیهانی لەندەن و ڕۆژنامەنووس
فواد پاسایی، سکرتێری گشتیی حیزبی مەشرووتەی ئێران
یەزدان شوهەدایی، وتەبێژی شۆرای نەتەوەییی گوزار
شیرین عیبادی، مافناس و براوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ
موحسێن مەخمەڵباف، نووسەر و دەرهێنەر
عەبدوڵڵا موهتەدی، سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران