پەلاماری رژێم بۆ ژینگەپارێزانی سەوزی چیای كوردستان

ئێوارەی رۆژی یەكشەممە ھێزە حكومەتییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران پەلاماری كۆبوونەوەی ئاسایی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەوزی چیایان داوە، بەپێی زانیارییەكانی RNA زیاتر لە 30 ئەندامی ئەو ئەنجوومەنە دەستبەسەر كراون و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراونەتەوە، تاكوو ئێستا ھۆكاری ئەو رەشبگیرییەی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەوزی چیا دیار نیە.
ماڵپەری ھەنگاو ناوی 9 ئەندامی دەستبەسەركراوی ئاشكراكردووە كە بریتین لە سالار ئازەری، كەماڵ كۆنەپۆشی، مادح سەردوش، عەبدوڵڵا بەڵواسی، كاوە كەریمیان، كاوە داستان، جەماڵ قادری، ھیوا بابایی و عەلی عینایەت.
بەپێی زانیارییەكانی RNA سەر لەبەیانی رۆژی دووشەممە بەشێك لە دەستبەسەركراوان ئازاد كراون، بەڵام سێ كەسیان بە ناوەكانی کاوەی داستان کاوەی کەریمیان، مادێح سەردۆش، ئەنجوومەنی سەوزی ئازاد نەكراون و تاكوو ئێستاش لەشوێنی راگیران و ھۆكاری دەستبەسەركرانیان ھیچ زانیارییەك بڵاونەكراوەتەوە.
چیا دەیەوێ پێنجەمین ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی بەرێوەبەری و چاودێرەكان بەرێوەببات، ھەربۆیە لەو ماوەیەدا كۆبوونەوەی زۆری لە شارە جیاوازەكان و بەتایبەت لە مەریوان ھەبووە، بۆ ئەوەی بتوانێ ئەنجوومەنی بەرێوەبەری نوێ وەكوو نەریتی ئەنجوومەنەكە دیاری بكات.


0

ئەمریكا فەرماندەكانی سوپای پاسداران لە كرماشان و ئیلامی سزا دا
پەلاماری رژێم بۆ ژینگەپارێزانی سەوزی چیای كوردستان
زەینەب جەلالیان لە لۆمۆند: ئەو ھەموو زوڵمە دەبینم، چۆن پەشیمان ببمەوە؟
ژمارەیەك چالاكوانی باشووری كوردستان پشتیوانی لە حیزبەكانی رۆژھەڵات دەكەن
كۆمەلەی شۆرشگێریش داوای مانگرتن دەكات
نزدیك بەنیمی از بازداشت شدەھای ماە آگوست در ایران كوردھا ھستند