Weather widget for website
ئەمریكا فەرماندەكانی سوپای پاسداران لە كرماشان و ئیلامی سزا دا

ئەمریكا فەرماندەكانی سوپای پاسداران لە كرماشان و ئیلامی سزا دا

24 . خەرمانان . 2723


دوای راگەیاندراوەكەی جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكا بە بۆنەی ساڵرۆژی كوژرانی حكومەتی ژینا ئەمینی، نووسینگەی كۆنترۆڵی داراییەكانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا گەمارۆی خستە سەر 29 ناوەند و بەرپرسی ئێران كە دەستیان لە كوشتن و سەركوتكردنی خۆپێشاندەرانی شۆرشی ژینادا ھەبووە.
بەپێی راگەیاندراوەكە ئەو كەسانەی گەمارۆیان خراوەتەسەر دەستیان لە كوشتن، سەركوتكردن، سانسۆركردنی سیستماتیكدا ھەبووە، بەرپرسی ژمارەیەك زیندان، ژمارەیەك كۆمپانیای ئینترنێت و سێ راگەیاندنی فارس نیوز، تەسنیم و پرێس تیڤیش لە لیستی گەمارۆدراوەكان دان. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەلێ گوشارەكانی ئەمرۆی ئەو وڵاتە بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھاوبەشەكانیان بەریتانیا، كەنەدا و ئۆسترالیا بووەو ئەوانیش بەھەمان شێوەی گەمارۆكانی سەر ئێران تووندتر دەكەن.

ئەو كەسانەی ئەمرۆ ئەمریكا گەمارۆی خستنەسەر:
1- ماڵپەری تەسنیم
2- ماڵپەری فارس نیوز
3- كەنالی تەلەفزیۆنی پرێس تیڤی
4- حەمید رەزا موقەدەمفەر
5- مەجید قلی زادە
6- پیام تیرەنداز
7- محەمەد عەبدوڵڵاپوور
8- عەلیرەزا عابدین نەژاد
9- دلاوەر ئەلقاسی مێھر
10- حوسێن ئەمجەدیان
11- رەھام بەخشی حەبیبی
12- غولامحوسێن غەیب
13- سۆھەیلا كەسایی
14- مەزاھر مەجیدی
15- غولامعەلی محەمەدی
16- سەعید مونتەزرمیھدی
17- عەباسعەلی محەمەدیان
18- ئەحمەد نادریان
19- عامر نەجەفیان
20- عەلی ئەكبەرپوور جەمشیدیان
21- بەھمەن رەیحانی
22- سەید خەلیل سەفەوی
23- خودا رەحم سارانی
24- حەسەن موفخەمی شارەستانی
25- جەمال شاكری
26- ئەحمەد تاھیری
27- كۆمپانیای یافتار پژوھان
28- پوشتاز رایانش

بەشێك لەو كەسانەی گەمارۆ دراون، بەرپرسانی سوپای پاسداران لە رۆژھەڵاتی كوردستانن، لە راگەیاندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكادا ھاتووە كە بەھمەن رەیحانی فەرماندەی سوپای پاسداران لە پارێزگای كرماشان بەھۆی فەرمانی كوشتنی چەندین خۆپێشاندەر لە جوانرۆ خراوەتە لیستی گەمارۆكانەوە، ھاوكات جەماڵ شاكری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئیلامیش بەھۆی فەرمانی سەركوت و كوشتنی خۆپێشاندەران خراوەتە لیستی رەشی ئەمریكا و گەمارۆی خراوەتە سەر.

6

رەشبگیری دوای بەخاکسپاردنی ئیسماعیل کەریمی بەردەوامە
مریشکەکان بۆ کەی ئێف سی
سیاسەتی دەرەوەی کامڵا هەریس
خۆتان بۆ ئێرانی ناوکی ئامادە بکەن
خامنەیی چۆن کەسێکی میانڕەوی نەناسراوی کردە سەرۆککۆمار؟
دەستی ئێران، لەهەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ-دا