Weather widget for website

بۆچی خەڵاتی ئاشتی بە نەرگیس محەمەدی درا؟ دەقی راگەیاندراوی كۆمیتەی نۆبڵ

06.10.2023 15:07:47
بۆچی خەڵاتی ئاشتی بە نەرگیس محەمەدی درا؟ دەقی راگەیاندراوی كۆمیتەی نۆبڵ

ئەوە راگەیاندراوی ریس ئەندەرسۆن سەرۆکی کۆمیتەی خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ-ە و دەقەکەی لەخوارێدا هاتووە کە باس لە هۆکاری پێبەخشین خەڵاتی ئاشتی نۆبڵی ئەمساڵ بە نەرگیس محەمەدی دەکات:

کۆمیتەی نۆبڵی نۆروێژ بڕیاری داوە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی ٢٠٢٣ بە نەرگیس محەمەدی بدات، هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە لەبەرامبەر سەرکوتکردنی ژنان لەئێران و بۆ بەرگریکردن لە مافی مرۆڤ و ئازادی خەباتی کردووە.
بەرگرییە ئازایانەکەی ئەو هەموو بە تێچووی شەخسی زۆری خۆی بووە، رژێم تاکوو ئێستا ١٣ جار دەستبەسەریکردووە، ٥ جار سزادراوەو بەتێکرایی سزایی ٣١ ساڵ بەندکردن و ١٥٤ جەڵدی بەسەردا سەپێندراوە. من لەکاتێکدا قسە دەکەم کە خاتوو محەمەدی ئێستا لەزیندان دایە.
لە سێپتەمبەری ساڵی ٢٠٢٢ ژنێکی گەنجی کورد لەئێران بەناوی مەهسا ژینا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی رەوشت کورژرا، کوژرانی ئەو یەکێک لەگەورەترین خۆپێشاندانەکانی سیاسی لەدژی حاکمیەتی دینی لەئێران دروستکرد، لەکاتێکدا تاکوو ساڵی ١٩٧٩ شتێکی ئاوا رووی نەدابوو.
لەژێر ناوی دروشمی ژن ژیان ئازادی سەدان هەزار هاووڵاتی لەخۆپێشاندارەکان لەدژی تووندوتیژی و ئەو زوڵمەی بەرامبەر ژنان دەکرێت، بەشداریان کرد. رژێم بەتووندی ئەو خۆپێشاندانانەی سەرکوت کرد، زیاتر لە ٥٠٠ خۆپێشاندەر کوژران، هەزاران کەس بڕینداربوون، بەشێکیان بە گوڵڵەی پڵاستیکی بینایی خۆیان لەدەستدا. لانیکەم ٢٠ هەزار کەس دەستبەسەرکران.
ژن ژیان ئازادی دروشمێک بوو کە خۆپێشاندەران هەڵیانبژارد، ئەوەش بەدروستی دەرخەری فیداکاری و کاری نەرگس محەمەدی بوو. "ژن" ئەو بۆ ژنان و لەدژی هەڵاواردن و سیستەمی سیستماتیک بەرگری کرد. "ژیان" ئەو پشتیوانی لە بەڕگری ژنان بۆ مافی ژیانێکی کامڵ و شەرافەتمەندانە دەکات. ئەو بەرگڕییەی لەهەموو ئێران بە ئازارو ئەشکەنجەو تەنانەت مەرگیش تێکەوڵاو بوو. "ئازادی" ئەو بۆ ئازادی قسەکردن و مافی سەربەخۆیی،و لەدژی ئەو یاسایانەی کە ژنان ناچار دەکات، نەبینرێن و جەستەی خۆیان بشارنەوە. داواکردنی ئازادی کە خۆپێشاندەران داوایان دەکرد، ئەوە تەنیا بۆ ژنان نەبوو، بەڵکوو بۆ هەمووان بوو.
لە دەیەی نەوەدی زائینی، نەرگیس محەمەدی وەکوو خوێندکارێکی فیزیک، بەڵام خۆی بۆ بەرگریکردن لە بەرابەری و مافی ژنان تەرخانکردبوو، هەر ئەوەش جیاوازی کردبوو. ئەو دوای تەواوکردنی زانکۆ وەکوو ئەندازیارو هەروەها وتارنووس لەرۆژنامەکانی ریفۆرمخوازەکان دەستبەکار بوو.
ئەو لەساڵی ٢٠٠٣ لە کانوونی بەرگریکارانی مافی مرۆڤ لە تاران دەستبەکاربوو، ئەو رێکخراوەیەی کە پێشتر شیرین عەبادی بڕاوەیەکی دیکەی خەلاتی ئاشتی نۆبڵ دایمەزراندبوو. بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١١ نەرگیس محەمەدی بەهۆی پێداگری لەسەر پشتیوانی لە بەندکراوان و بنەماڵەکانیان سزایی چەندین ساڵی بەسەردا سەپێندرا.
دوو ساڵ دواتر بە کەفاڵەت و وەسیقە ئازاد کرا، بەڵام هەرزوو کەمپەینی رێگریکردن لە لەسێدارەدانی پێکهێنا. ئێران لەو وڵاتانەیە کە لەزووەوە ساڵانە لەئاستی جیهان زۆرترین سزای لەسێدارەدانی تێدا جێبەجێ دەکرێت، تەنیا لە ژانویەی ٢٠٢٢ تاکوو ئێستا زیاتر لە ٨٦٠ کەسی تێدا لەسێدارە داون.
چالاکییەکانی خاتوو محەمەدی لەدژی لەسێدارەدان بووە هۆی ئەوەی لەساڵی ٢٠١٥ بۆ جارێکیتر دەستبەسەر بکرێت، دوای گەرانەوەی بۆ زیندان هەر لەوێوە دەستیکردن بە دژایەتیکردنی شکەنجەکردنی سیستماتیک و تووندوتیژی لەدژی بەندکراوە سیاسییەکان، بەتایبەت بەرامبەر ژنان کە لەزیندانەکانی ئێران ئەنجام دەدرێت. ساڵی رابردوو جارێکیتر بەندکراوەکانی ناو زیندانی ئیوینی تاران دەستیان بە نارەزایی دەربرین کرد، دیسان نەرگیس محەمەدی رێبەری ئەو نارەزاییانەی دەکرد. ئەو لەناو زینداندا پشتیوانی لە خۆپێشاندانەکانی دەرەوە راگەیاند، لەبەرامبەردا بەرپرسانی زیندان گوشاری زۆرتریان بۆ هێنا.
نەرگیس محەمەدی لەپەیوەندیگرتن و دیدار بێبەش کرا، لەگەڵ ئەوەش لەساڵرۆژی کوژرانی مەهسا ژینا ئەمینی توانی، وتارێک بۆ نیۆیۆرک تایمز بنێرێ و لەوێدا چاپ بوو، کە تێیدا نووسرابوو:" هەرچەندە زۆرتر ئێمە بەند بکەن، ئێمە بەهێزتر دەبین." خاتوو محەمەدی لەزیندانیشدا هەوڵی دەدا خۆپێشاندانەکان بەردەوام بن.
نەرگیس محەمەدی ژنێک، بەرگریکارێکی مافی مرۆڤ و رێگەی ئازادییە. بەپێبەخشینی خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ، دەمانەوێ رێز لەو بەڕگرییە ئازایانەی ئەو لە مافی مرۆڤ، ئازادی و دیموکراسی بکەین. خەڵاتی ئاشتی ئەمساڵ هەروەها دەیەوێ رێز لە هەوڵی ئەو سەدان هەزار کەسە بگرێت کە لەدژی سیاسەتی هەڵاواردن و سەرکوتی حکومەتی دینی دژی ژنان کراوە، بگرێت. تەنیا بەقبووڵکردنی مافی وەکوو یەک بۆ هەمووان، جیهان دەتوانێ بەرەوی برایەتی نێوان نەتەوەکان بچێت، ئەوەی کە ئاڵفرێن نۆبڵ بەدوایدا دەگەڕا.
پێبەخشینی خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ بە نەرگیس محەمەدی پێرەوی لەو سونەتە کۆنە دەکات کە کۆمیتەی نۆبڵی نۆروێژ بەدوایدا دەگەرێت، ئەویش بەرەوپێشبردنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی، مافی مرۆڤ و دیموکراییە. ئەوانە پێشمەرجەكانی ئاشتییەكی سەقامگیرن.

5

شانەدەر زێد لەکوردستان، سەرچاوەی مرۆڤایەتی
کرێکارانی رۆژهەڵات ماف هیچ، کاریشیان نیە
هێڵی ئاژاوە..چۆن نەیارانی ئەمریکا یەکدەگرن بۆ هەڵوەشاندنەوەی نەزمی جیهانی
کەیوان رەشووزادە لەدۆخێکی خراپی تەندروستیدا، لەمانگرتن لەخواردن بەردەوامە
ئەمیر کەریمی و پەیمان ڤیان وەکوو هاوسەرۆکی پژاک هەڵبژێردران
کۆریدۆرەکان، ئامرازەکانی ئیمپریالیزمی تورکیا