Weather widget for website

سزای یەک ساڵ بەسەر سالح نیکبەخت پارێزەری بنەماڵەی ژینادا سەپا

17.10.2023 16:27:16
سزای یەک ساڵ بەسەر سالح نیکبەخت پارێزەری بنەماڵەی ژینادا سەپا

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە RNA راگەیاند کە سالح نیکبەخت پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی سزای یەک ساڵ بەندکران و دووساڵ بەکارنەهێنای تۆرەکۆمەڵایەتییەکانی بەسەردا سەپێندراوە.
تۆمەتی ئەوە لە نیکبەخت دراوە کە هەوڵی بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی داوە، بەپێی سەرچاوەکەی RNA سالح نیکبەخت ئامادە نیە، تانە لە بڕیارەکە بدات.
عەلی رەزایی پارێزەری سالح نیکبەختیش ئاشکرای کردووە کە ئەوە ئەوپەری سزایە کە بۆ ئەو تۆمەتە دەتوانرێ دیاری بکرێت. بەگوتەی ئەو گفتوگۆکردنی نیکبەخت لەگەڵ کەنالەکان و راگەیاندنەکان یەکێک لەو تۆمەتانە بووە کە لە نیکبەخت دراوە. ئەوە لەکاتێکدایە کە زۆر کەسی دیکە لێدوان و چاوپێکەوتنی زۆر زیاتری لەگەڵ کەنالەکان کردووە، بەڵام ئەو سزا تووندەیان بەسەردا نەسەپاوە.

سالح نیکبەخت دوای کوژرانی ژینا ئەمینی پارێزەری بنەماڵەی ژینای گرتەئەستۆ، دواتر ئامادە نەبوو راپۆرتی لێژنە حکومییەکانی پزیشکی قبووڵ بکات، دوایی کردبوو کە لێژنەیەک لەو پزیشکانە پێک بێت کە بنەماڵەی ژیناش قبووڵیان بێت، بەڵام ئەوە رەتکرایەوەو سەرەتا بە هۆی رەتکردنەوەی راپۆرتی لێژنە حکومییەکان بڕیاری دەستبەسەرکردنی سالح نیکبەخت درا، دواتر دوو جار لەبەردەم قازی ئامادە بوو، لەوێش تۆمەتی دیکەی وەکوو گفتوگۆکردن لەگەڵ راگەیاندنەکانیشی لێدرا و بەو هۆیەوە بە بانگەشەکردن لەدژی نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

3

کرێکارانی رۆژهەڵات ماف هیچ، کاریشیان نیە
هێڵی ئاژاوە..چۆن نەیارانی ئەمریکا یەکدەگرن بۆ هەڵوەشاندنەوەی نەزمی جیهانی
کەیوان رەشووزادە لەدۆخێکی خراپی تەندروستیدا، لەمانگرتن لەخواردن بەردەوامە
ئەمیر کەریمی و پەیمان ڤیان وەکوو هاوسەرۆکی پژاک هەڵبژێردران
کۆریدۆرەکان، ئامرازەکانی ئیمپریالیزمی تورکیا
راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: دۆخی مافی مرۆڤ لەئێران بەرەو کاڕەساتی مرۆیی دەروات