Weather widget for website
درۆنێک لەسەر فرۆکەخانەی هەریر لەباشووری کوردستان تێکشکێندرا

درۆنێک لەسەر فرۆکەخانەی هەریر لەباشووری کوردستان تێکشکێندرا

26 . ڕەزبەر . 2723

دوا نیوەرۆی ئەمرۆ چوارشەممە فرۆکەیەکی بێفرۆکەوان (درۆن) بە سەر ئاسمانی شارۆچەی هەریر و نزیک لەفرۆکەخانەی هەریر لە باشوری کوردستان بینراوە، بەر لەوەی درۆنەکە هێرش بکات، لەرێگەی سیستەمی دژە موشەکی فرۆکەخانەکە رێکشکێندراوە.
لەفرۆکەخانەی هەریر هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرپرشتی ئەمریکا جێگیرکراون و تاکوو ئێستاش هیچ لایەک لێدوانی فەرمی سەبارەت بەو درۆنە نەداوە. گروپێک بەناوی بەرەی موقاومەتی عێراق رایگەیاندووە کە ئەوان ئەو درۆنەیان بۆ لێدان لە بنکەکانی ئەمریکا لە هەریر ناردووە، ئەوەش وەکوو درێژەی هێرشەکانی ئەقسا لە غەزە لەدژی ئیسرائیل.
سەرچاوەیەکی فەرمی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاندووە کە ئەو درۆنە هەر زوو تێکشکێندراوەو لاشەکەشی لە گوندەکانی دەورووبەری هەریر دۆزراوەتەوە.

6
فایلە بەردەستەکان بۆ داگرتنWhatsApp Image 2023-10-18 at 16.14.47_9e90effc.jpg

رەشبگیری دوای بەخاکسپاردنی ئیسماعیل کەریمی بەردەوامە
مریشکەکان بۆ کەی ئێف سی
سیاسەتی دەرەوەی کامڵا هەریس
خۆتان بۆ ئێرانی ناوکی ئامادە بکەن
خامنەیی چۆن کەسێکی میانڕەوی نەناسراوی کردە سەرۆککۆمار؟
دەستی ئێران، لەهەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ-دا