Weather widget for website
ئەمرۆ لە زاهیدان سەدان کەس گیران و دەیانی دیکەش بریندار کران

ئەمرۆ لە زاهیدان سەدان کەس گیران و دەیانی دیکەش بریندار کران

28 . ڕەزبەر . 2723

ئەمرۆ هەینی دوای بەرێوەچوونی نوێژی هەینی جارێکیتر هاووڵاتیانی بەلوچ لەزاهیدان رژانەوە سەر شەقامەکان و لەدژی حکومەت دروشمیان بەرزکردەوەو داوای خوێنی بەفیرۆچووی قوربانیانی هەینی خوێناوی ساڵی رابردوویان کرد، هەر زوو هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سوپا، نیروی ئینتزامی و گاردی ویژە رژانە سەر شەقامەکان بۆ ئەوەی خۆپێشاندەران سەرکوت بکەن، لەگەڵ ئەوەش لەزۆربەی شەقام و کۆڵانەکان ئەوە خۆپێشاندەران بوون کە چەکدارانی حکومەتیان گەمارۆ دا.


ماڵپەری حال وەش کە هەواڵەکانی زاهیدان و بەلوچستان بەگشتی بڵاودەکاتەوە، ئاشکرایکردووە کە لەگەڵ خۆپێشاندانەکان رەشبگیرییەکی زۆر کراوەو چەکدارانی رژێم سەدان کەسیان دەستبەسەر کردووە، بەشێوەیەک خۆپێشاندەران بە ئۆتۆمبێل و بارهەڵگر گواستراونەتەوە بۆ شوێنی نادیار، تەنانەت بەشێک بە بەندکراوان بڕینداریش بوونە، بەڵام لەگەڵ خۆیان بردوون.


گاردی ویژەو سوپای پاسداران ئەمرۆش لە زاهیدان دەستیان نەپاراستووەو تەقەیان لە خۆپێشاندەران کردووە، هەندێک گرتە ڤیدیۆییش بڵاوبوونەتەوە کە دەریدەخات منداڵ و مێرمنداڵانیش بریندار کراون.




6

رەشبگیری دوای بەخاکسپاردنی ئیسماعیل کەریمی بەردەوامە
مریشکەکان بۆ کەی ئێف سی
سیاسەتی دەرەوەی کامڵا هەریس
خۆتان بۆ ئێرانی ناوکی ئامادە بکەن
خامنەیی چۆن کەسێکی میانڕەوی نەناسراوی کردە سەرۆککۆمار؟
دەستی ئێران، لەهەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ-دا