Weather widget for website
دارودەستەی ئێران لەئورووپا پەڵاماری تێکۆشەرانی رۆژهەڵات دەدات

دارودەستەی ئێران لەئورووپا پەڵاماری تێکۆشەرانی رۆژهەڵات دەدات

3 . سەرماوەز . 2723

ئەمرۆ هەینی لەهەردوو وڵاتی فینلەند و نۆروێژ پەلاماری دوو هاووڵاتی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان درا و هێرشبەران دارودەستەی کۆماری ئیسلامی ئێران بوونە.

ئێوارەی ئەمرۆ هەینی سەرەتا لە شاری هێلسنکی فینلەند کەسێک پەلاماری دکتور مەجید حەققی چالاکوانی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان دەدات و بە سەختی بڕینداری دەکات. دکتور مەجید بە رۆژهەڵات نیوزی راگەیاند کە هێرشبەرەکە بە نیەتی کوشتن هێرشی کردووەتە سەر، بەڵام چانسی هەبووەو خەڵک کۆبوونەتەوەو نەیانهێشتووە، هێرشبەرەکە بە ئەنجامەکەی بگات. بەڵام بەسەختی بڕیندار بووە. هاوکات دکتور مەجید حەققی بە رۆژهەڵات نیوزی روونکردەوە کە هێرشبەرەکە عەرەبی شیعە بووەو ئەندامی حەشدی شەعبی بووە، پێشتریش بەشێوەی جیاواز هەڕەشەی کوشتنی خۆی و ئەندامانی بنەماڵەکەی لێکردووە. ئاشکراشیکرد کە هێرشبەرەکە لەلایەن پۆلیسی هێلسنکی دەستبەسەر کراوە.



هاوکات هەر ئەمرۆ لە شاری سترۆمەنی نۆروێژ چەندین کەسی دەمامکدار هێرشیان بۆ سەر سانیار شێخ محەمەدی تازەلاوێکی رۆژهەڵاتی کوردستان کردووەو بە سەختی بڕینداریان کردووە. ئەو کەسانە دوای ئەوەی سانیار گوتوویەتی کە کوردە هێرشیان کردووەتەسەر و بەپێی ئەو ڤیدۆیەی دەستی RNA کەوتووە، بەنیەتی کوشتن لە سانیار دەدەن. هاوکات بەپێی زانیارییەکان هێرشبەرەکان دەست و پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بوونە.




7

رەشبگیری دوای بەخاکسپاردنی ئیسماعیل کەریمی بەردەوامە
مریشکەکان بۆ کەی ئێف سی
سیاسەتی دەرەوەی کامڵا هەریس
خۆتان بۆ ئێرانی ناوکی ئامادە بکەن
خامنەیی چۆن کەسێکی میانڕەوی نەناسراوی کردە سەرۆککۆمار؟
دەستی ئێران، لەهەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ-دا