Weather widget for website
پێنتاگۆن دەڵێ پارچە مووشەکی ئێرانیان لە کەشتییەکدا دۆزیوەتەوە

پێنتاگۆن دەڵێ پارچە مووشەکی ئێرانیان لە کەشتییەکدا دۆزیوەتەوە

26 . بەفرانبار . 2723


ناوەندی فەرماندەیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ناسراو بە سەنتکام رۆژی سێشەممە ٢٦-ی بەفرانبار لەراگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد کە سوپای ئەمریکا رۆژی ٢١-ی بەفرانبار لە دەریای عەرەبی دەستیان بەسەر کەشتییەکدا گرتووە کە پارچە مووشەکی دروستکراوی ئێرانی تێدابووە، کە بۆ حوسییەکانی یەمەن نێردراوە.


لەراگەیاندراوەکەدا هاتووە کە هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا بە پشتیوانی درۆن و کۆپتەر لەو کەشتییە نزیکبوونەتەوەو دەستیان بەسەر سەرجەم پارچە مووشەکەکاندا گرتووەو کە هەموویان کروز بوونەو دروستکراوی ئێران بوونە. سەنتکام ئەوەشی ئاشکراکردووە کە لەبەدواداچوونە سەرەتاییەکانیان بۆیان دەرکەوتووە حوسییەکان رێک بەو مووشەکانە هێرش بۆ سەر کەشتییەکانی دەریای سوور دەکەن، کە ئێران بۆیان دەنێرێت. ناوەندی فەرماندەیی ئەمریکا راشیگەیاندووە هەر لەو ئۆپەراسیۆنەدا دوو سەربازیان دیار نەماون و گەران بەدوایاندا بەردەوامە.


جۆن کێربی گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی سەبارەت بەو ئۆپەراسیۆنە رایگەیاندبوو کە ئەوە هەوڵێک و پەیامێکی واشنتن بۆ ئێران بووە کە پشتیوانی لەحوسییەکان دەکات. کێربی راشیگەیاندبوو کە ئەو ئۆپەراسیۆنە جیاوازە لەو ئۆپەراسیۆنانەی ئەمریکا و بەریتانیا بە هاوبەشی لە ناو یەمەن ئەنجامی دەدەن.


هەر لەچوارچێوەی ئەو هۆشداریانە سەر لەبەیانی رۆژی هەینی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ یەکەمین جار بە هاوبەشی چەندین بنکەو بارەگای سەربازی حوسییەکانیان لەناو خاکی یەمەن کردە ئامانج. رۆژی پێش ئەو ئۆپەراسیۆنە هەردوو وڵات رایانگەیاندبوو کە چیتر ناتوانن دان بەخۆیاندا بگرن و سەیری تێکدانی ئاسایشی رێرەوەکانی دەریای سوور لەلایەن حوسییەکانی نزیک لە ئێران بکەن. ئەو دوو وڵاتە پێشتریش بڕیارنامەیەکیان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دژی حوسییەکان پەسەند کردبوو.


ئەو ئۆپەراسیۆنانەی ئەمریکا و بەریتانیا لەدژی حوسییەکان لەکاتێکدایە کە لەماوەی دوو مانگی رابردوودا حوسییەکان کەپشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان هەیە، لانیکەم ٣٠ جار لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن هێرشیان بۆ سەر کەشتییەکان کردووە.



4Mahabad

رەشبگیری دوای بەخاکسپاردنی ئیسماعیل کەریمی بەردەوامە
مریشکەکان بۆ کەی ئێف سی
سیاسەتی دەرەوەی کامڵا هەریس
خۆتان بۆ ئێرانی ناوکی ئامادە بکەن
خامنەیی چۆن کەسێکی میانڕەوی نەناسراوی کردە سەرۆککۆمار؟
دەستی ئێران، لەهەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ-دا