Weather widget for website

سێ چالاکوانی مەدەنی و کۆمەڵایەتی لە تاران و سنە دەسبەسەر کران

08.02.2024 07:50:47
سێ چالاکوانی مەدەنی و کۆمەڵایەتی لە تاران و سنە دەسبەسەر کران

ناوەندی هەواڵی هێرانا ئۆرگانی هەواڵی کۆمەڵەی چالاکوانانی مافی مرۆڤ لە ئێران ڕایگەیاند؛ سیامەک ئیبراهیمی و شاهرۆخ ئەحمەدی چالاکوانانی کۆمەڵایەتی ڕۆژی چوارشەممە ۱۸ی ڕێبەندان بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران بۆ زیندانی ئێڤین گوازانەوە.
سیامەک ئیبراهیمی بە تۆمەتی "پروپاگەندە بەدژی نیزام" پێنج ساڵ و هەشت مانگ سزای زیندانی کرانی بەسەردا سەپا.
هەروەها شاهروخ ئەحمەدی بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە و چالاکی بە دژی ئاسایشی وڵات" حوکمی سزای چوار ساڵ زیندانی بەسەرداسەپاوی لەسەر جێبەجێ دەکرێت.
هەروەها مەسعود محەمەدی ناسراو بە مەسعود محەمەدی قەسریان چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە ڕۆژی سێ شەممە بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای داسەپاوی یەک ساڵ زیندانی کردن بۆ بەندیخانەی سنە گوازراوە.
مەسعود محەمەدی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ بە تۆمەتی پروپاگەندە بە دژی رێژیم لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کراو دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە بەماوەی کاتی ئازاد کرا.
کاناڵی مافی مرۆڤی کوردستان پێشتر ڕایگەیاندبوو کە سێ مانگ بەر لە دەستبەسەرکرانی ئەو چالاکی مەدەنییە هاوسەرەکەی بەناوی بەهار ئەحمەدی ۲۱ی گلاوێژ دەستبەسەر کراو و بەمەبەستی لێپێچینەوە ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کراوە.
گوشار بۆسەر چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە ئێران لە چەند مانگی ڕابردوو زیادی کردووە و رۆژی سێ شەممە ۱۷ی ڕێبەندان لانیکەم پێنج چالاکی مەدەنی لە چوار پارێزگای ئێران دەستبەسەر کراون.
لانیکەم لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا ۱٥۲ کەس لەوانە دوو ژن و منداڵێک دەستبەسەر کراون

3

شانەدەر زێد لەکوردستان، سەرچاوەی مرۆڤایەتی
کرێکارانی رۆژهەڵات ماف هیچ، کاریشیان نیە
هێڵی ئاژاوە..چۆن نەیارانی ئەمریکا یەکدەگرن بۆ هەڵوەشاندنەوەی نەزمی جیهانی
کەیوان رەشووزادە لەدۆخێکی خراپی تەندروستیدا، لەمانگرتن لەخواردن بەردەوامە
ئەمیر کەریمی و پەیمان ڤیان وەکوو هاوسەرۆکی پژاک هەڵبژێردران
کۆریدۆرەکان، ئامرازەکانی ئیمپریالیزمی تورکیا