Weather widget for website

ئایا حدکا و کۆمەڵە وازیان لە فیدرالیزمیش هێناوە؟

16.02.2024 15:37:36
ئایا حدکا و کۆمەڵە وازیان لە فیدرالیزمیش هێناوە؟

لە دوای شۆرشی ژینا گۆرانکارییەک بە ئەدەبیاتی سیاسی بەرپرسانی هەردوو حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران هاتووە، ئەوان لە میدیاکاندا و بەتایبەت بە میدیا ئێرانییەکان دەستەواژەی باس لە "ئێرانی دیموکرات"، "دی سەنترالیزم"، "ئێرانێکی سیکۆلار" و زۆرجاران بەبێ ڕوونکردنەوە باس لە سیستەمی "کۆماری" بۆ داهاتووی ئێران دەکەن.
هەر ماوەی یەک هەفتەدا سێ بەرپرسی ئەو دوو حزبە لە شوێن و بۆنەی جیاوازدا قسەیان کردووە، سەرەتا ناهید بەهمەنی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە بەرنامەیەکی کەنالی بی بی سی فارسی پێداگرییەکی زۆری لەسەر سیستەمی "کۆماری" بۆ داهاتووی ئێران هەبوو، بەردەوامیش باسی لە ئێرانی دیموکراتیک دەکردەوە، تەنانەت باسی لەوە کرد کە ئەگەر زۆرینەی خەڵکی ئێران دەنگ بە چ سیستەمێک بدەن، ئەوان قبووڵی دەکەن. دیارە پێشتریش مستەفا هیجری بەرپرسی ناوەندی بەرێوەبەریی حدکاش ئەوەی لە کورد کانال باسکردبوو، بەڵام دوایی لە رۆژنامەی کوردستانی زمانحالی ئەو حزبە راستیان کردەوە.
هەر لەو هەفتەیەدا خالید عەزیزی گوتەبێژی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەچاوپێکەوتنێک بە زمانی فارسی بە کەنالی کوردکاناڵی زمانحالی حزبەکەی راگەیاند کە پرسی ئەوان بۆ داهاتووی ئێران دیموکراسییەو ئەوەش لەبەرژەوەندی هەموو ئێرانییەکان دایە. ئەگەرچی عەزیزی جارێک باسی لە فیدرالیزم کرد، بەڵام پێداگرییەکی زۆر لەسەر هەوڵدان بۆ بەدیموکراتکردنی ئێران بوو. پێشتریش بەرپرسانی ئەو دوو حزبە بەردەوام بەسەر داوای "فیدراڵیزم" پازیان دابوو، لەکاتێکدا داوای فیدرالیزم پەسەندکراوی کۆنگرەی هەردوو حزبەکەیە.
حدکا و کۆمەڵەی شۆرشگێر لە پێرەوو پرۆگرامەکانیاندا جگە لە دیاریکردنی ستراتیژی داهاتوویان وەکوو ئێرانێکی دیموکراتی فیدراڵ، هاوکات باسیان لە مافی چارەی خۆنووسینیش کردووەتەوە. لەگەڵ ئەوەش‌ گۆرانێکی هەستپێکراو بە ئەدەبیاتی سیاسیان بەتایبەت بە زمانی فارسیدا هاتووە. ناونەهێنانی فیدرالیزم وەکوو پەسەندکراوی کۆنگرەکەیان و لەجێگەدانانی دەستەواژەگەلێکی وەکوو "تەمەرکوززودایی"، "ئێرانی دیموکراتی سیکۆلار" بەرادەیەک دووپاتبووەتەوە، کە ئەو دوو پرسیارە سەرەکییە دەهێنێتە ئاراوە:
یەکەم: ئایا ئەوان ئەو پرسیارەیان لەخۆیان کردووە کە مەرج نیە ئێرانی دیموکراتی، سیکۆلارو تەنانەت تەمەرکوززودا ناتوانێ بەدیاریکراوی مافی سیاسیی و نەتەوەیی کورد مسۆگەر بکات.
دووەم: ئایا ئەو دوو حزبە لەپێناو دانەخستنی دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی وازیان لە فیدرالیزمەکەش هێناوە؟

3

کرێکارانی رۆژهەڵات ماف هیچ، کاریشیان نیە
هێڵی ئاژاوە..چۆن نەیارانی ئەمریکا یەکدەگرن بۆ هەڵوەشاندنەوەی نەزمی جیهانی
کەیوان رەشووزادە لەدۆخێکی خراپی تەندروستیدا، لەمانگرتن لەخواردن بەردەوامە
ئەمیر کەریمی و پەیمان ڤیان وەکوو هاوسەرۆکی پژاک هەڵبژێردران
کۆریدۆرەکان، ئامرازەکانی ئیمپریالیزمی تورکیا
راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: دۆخی مافی مرۆڤ لەئێران بەرەو کاڕەساتی مرۆیی دەروات