24 . بەفرانبار . 2724
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

ئیکس هێمای شین-ی و زێرینی لەسەر راگەیاندنەکانی ئێرانی لابرد

ئیکس هێمای شین-ی و زێرینی لەسەر راگەیاندنەکانی ئێرانی لابرد
27 . ڕێبەندان . 2723

ئەمرۆ هەینی تۆری کۆمەڵایەتی ئیکس وەکوو کاردانەوەیەک هێمای شین و زێرینی لەسەر ژمارەیەک دەزگای راگەیاندنی ئێران لابرد، لەنێویاندا هێماکانی هەردوو کەناڵی پرێس تیڤی و ماڵپەری ئیرنا لادراون.

ماڵپەری هیل لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە کە لابردنی هێماکان پەیوەندی بە بەشی دارایی تۆری کۆمەڵایەتی ئیکسەوە هەیە، چوونکە کۆماری ئیسلامی ئێران لەژێر گەمارۆی ئەمریکا دایەو لەسەر بنەمای هەژماری تایبەتی پریمۆم-دا تۆری کۆمەڵایەتی ئیکس هێماکانی نوێ نەکردووەتەوەو ماڵپەری هیل ئاشکرایکردووە کە ئەگەر ئیکس ئەو کارەی کردبا، پێشێڵکردنی ئەو گەمارۆیانە دەبوو کە ئەمریکا خستووینەتە سەر ئێران و لەو بوارەدا وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا پێشوەختە هۆشداری بە کۆمپانیای ئیکس داوە.