Weather widget for website

بۆچی حزبەکان بۆ بایکۆتی هەڵبژاردنیش راگەیاندنی هاووبەشیان نەدا؟

17.02.2024 17:08:37
بۆچی حزبەکان بۆ بایکۆتی هەڵبژاردنیش راگەیاندنی هاووبەشیان نەدا؟

ماوەی کەمتر لە دوو هەفتەی دیکە دوازدەهەمین گەڕی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران بەرێوەدەچێ، هەروەکوو چاوەروان دەکرا، هەرزوو راگەیاندراوەکانی حزبە سیاسییەکان بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکە بڵاوکرایەوە. سەرەتا پارتی ئازادی کوردستان پاک راگەیاندنی بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی بڵاوکردەوەو دواتر حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیش هەڵبژاردنەکەی بایکۆت کرد. بەپێی زانیارییەکانی رۆژهەڵات نیوز سەرجەم حزبەکانی دیکەش هەمان بۆچوونیان هەیەو هەڵبژاردنەکە بایکۆت دەکەن. 

لەگەڵ ئەوەش پرسیاری سەرەکی و جیدی ئەوە بوو کە بۆچی حزبەکان بەیەکەوە راگەیاندنی هاووبەشی بایکۆتکردنیان بڵاونەکردەوەو هەرکامیان بە تەنیا راگەیاندنەکان بڵاودەکەنەوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ گفتوگۆکان لەپێناو بایکۆتی هاوبەشدا بە رۆژهەڵات نیوزی راگەیاند کە وەکوو حدکا پێشوەختە بڕیاریاندا بوو کە بۆ ئەوەی بتوانن پەڕشووبڵاوی ئەو ماوەیەی حزبە سیاسییەکان قەرەبوو بکەنەوە، وەفدێکیان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکان پێکهێنا بۆ ئەوەی رازیان بکەن، کە راگەیاندنی هاوبەش بدەن. بەگوتەی سەرچاوەکە ئامانج تەنیا راگەیاندنی هاوبەش نەبوو، بەڵکوو مەبەستیان بووە کە کارگرووپی هاوبەشی راگەیاندن و تەشکیلاتیش پێکبهێنن، بۆ ئەوەی دوای هەڵبژاردنەکانیش لەفۆرمێکی نوێدا هاوکارییەکان دەستپێبکەنەوە.

سەرچاوەکە بە رۆژهەڵات نیوزی راگەیاند کە ئەوان نزیکەی شەش جار لەگەڵ هەموو لایەنەکان کۆبوونەوەیان کردووە، بەڵام گرفتەکان زۆربوون و ئامادە نەبوون کە راگەیاندنی هاوبەش بدەن، بۆ ئەوەی بتوانن لەداهاتوودا پەرشووبڵاوییەکەی پێشوو کۆبکەنەوە. سەبارەت بەهۆکارەکان ئەو سەرچاوەیە ئاشکرایکرد کە سەرجەم لایەنەکان ئامادەبوونە کە لەگەڵ حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران راگەیاندراو بدەن، بەڵام کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تێبینی ئەوەی هەبووە کە بەبڕیاری پلێنیۆم ئامادەنین لەگەڵ پژاک و کۆمەڵەی زەحمەتکێشان راگەیاندراوی هاوبەش بدەن. هاوکات کۆمەڵە رێکخراوی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران ئامادە نەبووە، کە لەگەڵ سازمانی خەبات راگەیاندراو بدات. هاوکات پارتی ئازادی کوردستان پاکیش‌ تێبینی لەسەر هەبوونی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک هەبووە. سەبارەت بە پژاکیش سەرچاوەکە رایگەیاند کە ئەوان هیچ مەرج و تێبینییەکیان لەگفتوگۆکان نەبووەو بڕیاربووە وەڵامیان لێ بگێرنەوە، بەڵام ئەوانیش لەکۆتاییدا بێدەنگیان لێکردووە. 
دوای ئەوەی هەواڵەکەی رۆژهەڵات نیوز لەسەر هۆکاری بڵاونەکردنەوەی راگەیاندنی هاوبەش بڵاوکرایەوە، سەرەتا پارتی ئازادی کوردستان لەسەر زاری خەلیل کانی سانانی گوتەبێژی حزبەکەیان رایگەیاند کە ئەوان هیچ مەرجێکیان نەبووەو تەنانەت ئامادەیی ئەوەیان هەیە لەگەڵ پژاکیش راگەیاندن واژۆ بکەن، هەروەکوو پێشتریش ئەو کارەیان کردووە. هاوکات حەسەن رەحمان پەناە جێگری سکرتیری رێکخراوی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێرانیش سەبارەت بە هەواڵەکەی رۆژهەڵات نیوز رایگەیاند کە ئەوان دوو خاڵیان لەبەرچاو گرتووە، سەرەتا بەپێویستیان نەزانیوە بۆ بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردن راگەیاندنی هاوبەش بدەن، چوونکە پێیانوایە کە خەڵک بەبێ ئەو راگەیاندراوەش دەنگ نادەن، دوای ئەوەش رەحمان پەناە روونیکردەوە کە هۆکارەکە ئەوان نەبوونە، بەڵکوو لایەنی سیاسی دیکە ئەو ئامادەییان نەبووەو ناوەکانیش لە کۆبوونەوەکان باس کراون.




8

کرێکارانی رۆژهەڵات ماف هیچ، کاریشیان نیە
هێڵی ئاژاوە..چۆن نەیارانی ئەمریکا یەکدەگرن بۆ هەڵوەشاندنەوەی نەزمی جیهانی
کەیوان رەشووزادە لەدۆخێکی خراپی تەندروستیدا، لەمانگرتن لەخواردن بەردەوامە
ئەمیر کەریمی و پەیمان ڤیان وەکوو هاوسەرۆکی پژاک هەڵبژێردران
کۆریدۆرەکان، ئامرازەکانی ئیمپریالیزمی تورکیا
راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: دۆخی مافی مرۆڤ لەئێران بەرەو کاڕەساتی مرۆیی دەروات