Weather widget for website

کۆماندۆکانی ئێران لە ئورووپا هێرش بۆ سەر یەهوودییەکان دەکەن

19.02.2024 12:50:44
کۆماندۆکانی ئێران لە ئورووپا هێرش بۆ سەر یەهوودییەکان دەکەن

ناوەندی هەواڵگری ئیسرائیل مووساد بە بەرپرسانی ئەمنیی ئاڵمان و دانمارک و هۆڵەندیان راگەیاندووە کە ژمارەیەک تیرۆریستی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران دەیانەوێ هێرش بۆ سەر بنکەی یەهوودییەکان لە رۆژئاوای ئورووپا بکەن.
ماڵپەری فوکوس ئۆنلاین لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە کە مووساد وڵاتانی ئوروپایی ئاگادارکردووەتەوە کە ئەگەر هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران بکرێت، ئێران چەندین شوێنی یەهوودییەکان کە پێکهاتوون لە بالیۆزخانە، کونسوڵگەرییەکان، کەنیسەو دامەزراوەکانی پەروەردەی یەهوودییەکان دەکاتە ئامانج. بۆ ئەو مەبەستەش چەندین کۆماندۆی لە تارانەوە رەوانەی ئورووپا کردووەو ئێستا خەریکی ئامادەکارین بۆ ئەوەی کارەو بەتایبەت لە ئاڵمان دامەزراوە نهێنییەکانی ئێران رێکخراون و لەئێستادا موسوڵمانی هەندێک وڵاتیش بەکاردەهێندرێن و پاکستانییەکانیش‌ بۆ ئێرانییەکان باشترین بژاردەن.


2

کرێکارانی رۆژهەڵات ماف هیچ، کاریشیان نیە
هێڵی ئاژاوە..چۆن نەیارانی ئەمریکا یەکدەگرن بۆ هەڵوەشاندنەوەی نەزمی جیهانی
کەیوان رەشووزادە لەدۆخێکی خراپی تەندروستیدا، لەمانگرتن لەخواردن بەردەوامە
ئەمیر کەریمی و پەیمان ڤیان وەکوو هاوسەرۆکی پژاک هەڵبژێردران
کۆریدۆرەکان، ئامرازەکانی ئیمپریالیزمی تورکیا
راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: دۆخی مافی مرۆڤ لەئێران بەرەو کاڕەساتی مرۆیی دەروات