Weather widget for website

بەپەلە: هەوڵی ئەوە دەدرێت دیوار و خەندەق بەدەوری کەمپە مەدەنییەکان حدکا بکێشرێت

20.02.2024 21:19:28
بەپەلە: هەوڵی ئەوە دەدرێت دیوار و خەندەق بەدەوری کەمپە مەدەنییەکان حدکا بکێشرێت

هێزێکی یەکێتی  نیشتمانی کوردستان ئامادەکاری بۆ ئەوە دەکات کە سبەی رۆژی چوارشەممە دیوار بەدەوری کەمپی ئازادی ٢ی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەدەورووبەری کۆیەدا بکێشێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە رۆژهەڵات نیوزی راگەیاند کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆمپانیایەکی بەپاساوی دروستکردنی دیوار لەدەوری کەمپی ئازادی کە کەمپێکی مەدەنی حزبی دیموکراتە رەوانەی کۆیە کردووەو لەگەڵ کۆمپانیاکە هێزی دژەتیرۆر و چەکداریشی ناردووە. سەرچاوەکە ئاشکراشیکرد کە بڕیارە سبەی دەست بەدروستکردنی دیوارو خەندەق بەدەوری کەمپی ئازادی-دا بکەن. 

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکەی رۆژهەڵات نیوز هیوا بەهرامی جێگری بەرپرسی کۆمیتەی دەرەوەی حدکا لە فەیسبووک بەشێوەیەک هەواڵەکەی پشتراست کردەوەو لەگەڵ هۆشداریدان رایگەیاند کە دیوارکێشان بەدەوری کەمپەکانی دیموکرات هەڵەیەکی ستراتیژییە. ئەو داواش دەکات کەس نەبێتە داردەستی ئەجێندای سوپای پاسداران. 
بەپێی زانیارییەکانی رۆژهەڵات نیوز ئەو هەوڵە بەشێک لەو رێککەوتنە ئەمنییەی ئێران لەگەڵ حکومەتی عێراق کردوویەتی، لە چەند مانگی رابردوودا بەشێک لەرێککەوتنەکە جێبەجێکرا و، حکومەتی عێراق رایگەیاند کە هێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لەسەر سنوورەکان نەماون و پاشەکشێیان پێکراوە. لەگەڵ ئەوەی حکومەتی عێراق لەچەند لێدواندا ئاماژەیان بەوەکردبوو کە رێککەوتنەکە وەکوو خۆی جێبەجێ کراوە، بەڵام ئێران و بەشێک لە پرۆکسییەکانی لەناو عێراق بەردەوام داوای جێبەجێکردنی بڕگەکانی دیکەی رێککەوتنەکەیان دەکرد.

رۆژهەڵات نیوز زانیویەتی کە سوپای پاسداران لەرێگەی حەشدی شەعبی لە بەغدا و هاوکات یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەهەرێمی کوردستان گوشارەکانی چڕتر کردوونەتەوە، بۆ ئەوەی بەگوتەی خۆیان یەکێک لە بڕگەکانی رێککەوتنەکە کە دوورخستنەوەی حزبەکان و کەمپەکانیان بۆ شوێنێکی دوورتر جێبەجێ بکەن. لەو چوارچێوەیەدا کۆمپانیایەک بە پشتیوانی دژە تیرۆری یەکێتی و لەژێر گوشاری سوپای پاسداران دەیانەوێ دیوارێک بەدەوری کەمپی ئازادیدا بکێشن. 

تاکوو ئێستا حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کاردانەوەیەکی نەبووە، بەڵام سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایکرد کە بڕیارە رۆژی چوارشەممە لەئەگەری هاتنی ئەو هێزە حدکا هەڵوێستی خۆی رابگەیەنێت و ئەو بڕیارو پیلانەش قبووڵ ناکەن.





8

کرێکارانی رۆژهەڵات ماف هیچ، کاریشیان نیە
هێڵی ئاژاوە..چۆن نەیارانی ئەمریکا یەکدەگرن بۆ هەڵوەشاندنەوەی نەزمی جیهانی
کەیوان رەشووزادە لەدۆخێکی خراپی تەندروستیدا، لەمانگرتن لەخواردن بەردەوامە
ئەمیر کەریمی و پەیمان ڤیان وەکوو هاوسەرۆکی پژاک هەڵبژێردران
کۆریدۆرەکان، ئامرازەکانی ئیمپریالیزمی تورکیا
راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: دۆخی مافی مرۆڤ لەئێران بەرەو کاڕەساتی مرۆیی دەروات