Weather widget for website

دوو لەسەر سێی ئامریکاییەکان دەڵێن، شەڕ لەنێوان ئێران و ئامریکا روودەدات

25.02.2024 23:33:00
دوو لەسەر سێی ئامریکاییەکان دەڵێن، شەڕ لەنێوان ئێران و ئامریکا روودەدات

بەپێی راپرسییەک دوو لەسەر سێی ئەمریکاییەکان پێیانوایە شەڕ لەنێوان ئەمریکا و ئێران لە ناوچە روودەدات. بەپێی راپرسییەکە نیوەی بەشداربووانیش‌ پێیانوایە کابینەی جۆبایدن لەبەرامبەر ئێران زیادە لەپێویست نەرمی نواندووە.


لەسەرەتای ئەو مانگە راپرسییەکە لەلایەن ناوەندی راپرسی راسمۆس ریپۆرتەزی ئەمریکایی ئەنجام دراوە، بەڵام لەو ‌حەوتووەدا ئەنجامەکان بڵاوکراونەتەوەو زیاتر لە ٧٠٠ کەس لە راپرسییەکەدا بەشداریان کردووە.

لەو راپرسییەدا لەهەر ٩ بەشداربوو، تەنیا یەک کەسیان پێیوابووە کە مامەڵەی کابینەی بایدن لەگەڵ ئێران زۆر تووند بووە. دوو لەسەر سێی بەشداربووان پێیانوایە ئەگەری شەڕ لەنێوان ئەمریکا و ئێران لەناوچە زۆرەو تەنانەت ٢٤ لەسەدیان پێیانوایە ئەو ئەگەر یەکجار زۆرە. تەنیا دوو لەسەدی بەشداربووان پێیانوایە کە شەڕ لەنێوان ئەمریکا و ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بەهیچ شێوەیەک روونادات.


ناوەندی راپرسی راسمۆس چوار پرسیاری سەرەکی لە بەشداربووان کردووە کە بریتین لەوانە:

یەکەم: مامەڵەی بایدن بەرامبەر ئێران چۆن بووە؟ زۆر تووند بووە؟ بەپێی پێویست تووند نەبووە؟ یان گونجاو بووە؟

دووەم: ئەگەری پەڕەسەندنی ناکۆکییەکان لەرۆژهەڵاتی ناوەراست لەنێوان ئەمریکا و ئێران، شەڕی راستەوخۆی لێدەکەوێتەوە؟

سێیەم: ئایا ئەمریکا توانای سەرکەوتنی هەمەلایەنەی بەرامبەر ئێران هەیە؟


ئەو راپرسییە لەکاتێکدایە کە لەناوخۆی ئەمریکاش رەخنەی زۆر لە مامەڵەی کابینەی جۆبایدن بەرامبەر ئێران دەگیرێت، بایدن بەوە تۆمەتبارە کە بەرامبەر ئێران لەرادەبەدەر نەرمینواندووە. کابینەی جۆبایدن لەپێناو زیندووکردنەوەی رێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار بۆ سەر ئێرانی وەڵا نا. تەنانەت بەشێک لە گەمارۆکانی پەیوەندیدار بە نەوتی ئێران جێبەجێ‌نەکرد و نزیکەی ١٦ ملیار دۆلار پارەی بلۆکەکراوی ئێرانی ئازاد کرد. 

رەخنەگرانی بایدن لەسەر ئەو باوەرەن کە دەستپێراگەیشتنی ئێران بە پارە بلۆکەکراوەکانی زەمینەی بۆ هێرشی حەوتی ئۆکتۆبەری حەماوس بۆ سەر ئیسرائیل فەراهەم کرد، چوونکە دەرفەتی بە ئێران دا کە جارێکیتر میلیشیاکان و گروپەکانی نزیک لەخۆی لە ناوچە پرچەک بکاتەوە. رەخنەگران هەروەها پێیانوایە کە نەرمینواندنەکانی بایدن وایکرد کە ئێران جارێکیتر پێگەی خۆی لە ناوچە بەهێز بکاتەوە. 

لەبەرامبەردا کابینەی جۆبایدن دەڵێ، واشنتن هەوڵیداوە رێگری لە تەشەنەکردنی قەیرانەکە بکات و هەربۆیە خۆی لە رووبەرووبوونەوەی راستەوخۆ لەگەڵ ئێران دەپارێزێت. لەگەڵ ئەوەش راپرسییەکەی ناوەندی راسمۆسن ریپۆرتەز دەریدەخات کە زۆرینەی هاووڵاتیانی ئامریکا ئەو سیاسەتەی بایدن بە شکستخواردوو ناو دەزانن. 





0

کرێکارانی رۆژهەڵات ماف هیچ، کاریشیان نیە
هێڵی ئاژاوە..چۆن نەیارانی ئەمریکا یەکدەگرن بۆ هەڵوەشاندنەوەی نەزمی جیهانی
کەیوان رەشووزادە لەدۆخێکی خراپی تەندروستیدا، لەمانگرتن لەخواردن بەردەوامە
ئەمیر کەریمی و پەیمان ڤیان وەکوو هاوسەرۆکی پژاک هەڵبژێردران
کۆریدۆرەکان، ئامرازەکانی ئیمپریالیزمی تورکیا
راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: دۆخی مافی مرۆڤ لەئێران بەرەو کاڕەساتی مرۆیی دەروات