Weather widget for website
لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵات لەئاستی دەفتەری سیاسییدا کۆبوونەوە

لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵات لەئاستی دەفتەری سیاسییدا کۆبوونەوە

7 . ڕەشەمە . 2723

لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵات لەئاستی دەفتەری سیاسییدا کۆبوونەوە


سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەمرۆ دووشەممە بە رۆژهەڵات نیوزی راگەیاند کە ٦ی رەشەمەی ٢٧٢٣-ی کوردی شەش لایەنی سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستان بە میوانداری حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کۆبوونەتەوە. سەرچاوەکە ئاشکرایکرد کە هەریەکە لە حدکا، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، پارتی ئازادی کوردستان، رێکخراوی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران و سازمانی خەبات لە ئاستی دەفتەری سیاسیدا کۆبوونەتەوە. ئەگەرچی نوێنەری کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار نەبووە، بەڵام بەر لە کۆبوونەوەکەو دواتریش باسوخواستەکانی کۆبوونەوەکەیان بۆ باسکراوە. 

ئەو سەرچاوەیە بۆ رۆژهەڵات نیوزی روونکردەوە کە باسیان لە هاوپەیوەندی نێوانیان، دۆخی حیزبەکان لە باشووری کوردستان، شەڕفرۆشییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و شانۆی هەڵبژاردن و بایکۆتی چالاکانە کردووە. هاوکات سەرچاوەیەکی دیکە کە نەیوست ناوی بهێندرێت، بە رۆژهەڵات نیوزی گوت کە کەشی کۆبوونەوەکە  ئەرێنی بووەو بەزارەکەی هەمووان مەرجیان نیە، بەڵام لە راستیدا کۆمەڵێک کۆسپ لەبەردەم دروستکردنی هاوپەیوەندییەکان هەیە. ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشیکرد کە ئینشعابەکان یەکێک لەبەربەستەکانن، بەڵام پێویستە بە پشوودرێژی کاری بۆ بکرێت و هەنگاوەکان بۆ دروستکردنی میکانیزمێکی نوێ بۆ هاوپەیوەندی خێراتر بکرێنەوە.



10

رەشبگیری دوای بەخاکسپاردنی ئیسماعیل کەریمی بەردەوامە
مریشکەکان بۆ کەی ئێف سی
سیاسەتی دەرەوەی کامڵا هەریس
خۆتان بۆ ئێرانی ناوکی ئامادە بکەن
خامنەیی چۆن کەسێکی میانڕەوی نەناسراوی کردە سەرۆککۆمار؟
دەستی ئێران، لەهەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ-دا