Weather widget for website

کوردەکان ٢ کورسی لە ٣ کورسی شاری ورمێیان بەدەست هێنا

02.03.2024 16:31:35
کوردەکان ٢ کورسی لە ٣ کورسی شاری ورمێیان بەدەست هێنا

لەگەڵ ئەوەی قائیمەقام (فەرماندار)ی ورمێ زیاتر لە چوار کاتژمێر راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی مەجلیسی دواخست، بەڵام لەکۆتاییدا ئەنجامەکەی راگەیاند و دوو کاندیدی کورد پلەی یەکەم و دووەمیان بەدەستهێنا.


هەڵبژاردنی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران لەکاتێکدا بەرێوەچوو، کە لەزۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پرۆسەکە بایکۆت کرابوو، بەپێی بەدواداچوونەکانی رۆژهەڵات نیوز بەشدارییەکە ئەوپەڕی ١٥ لەسەد بووە. بەڵام لە ئاماری فەرمی حکومەتیش لەزۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەشداریکردنی هاووڵاتیان ٢٥ لەسەدی تێنەپەراندووە. 

بەڵان هەروەکوو چاوەروان دەکرا، دۆخی پارێزگای ورمێ جیاواز بوو. ئەمجارە بۆ یەکەمجار تەنانەت لە شاری ماکۆش کاندیدای کوردەکان دەنگی یەکەم بەدەستهێنا. لە سەنتەری شاری ورمێ و دەورووبەریش لە کۆی سێ کورسی، کوردەکان دوو کورسی یەکەمیان بەدەستهێنا.

حاکم مەمکان زیاتر لە ١٩٠ هەزار دەنگی بەدەستهێنا، شەهێن جەهانگیریش بە بەدەستهێنانی سەروو ١١٧ هەزار دەنگ پلەی دووەمە بەدەستهێنا. کاندیدایەکی ئازەری بەناوی سەڵمان زاکر دەنگی سێیەمی بەدەستهێنا. ئەوەی جێگەی سەرنجە لە شاری ماکۆ کاندیدایەکی کورد بەناوی عومەر عەلیپوور بە ٤١ هەزار دەنگ توانی کورسی ئەو شارە لە مەجلیسی ئێران بەدەست بهێنێت. 

 لە سنووری هەڵبژاردنی شارەکانی شنۆ و نەغەدەش، کە لەوێش رکابەرایەتی لەنێوان کورد و ئازەریدا هەبوو، عەبدولکەریم حوسێنزادە کە کوردە، دەنگی پێویستی بۆ بوونە پەرلەمانتار بەدەستهێنا. ئەو بازنەی هەڵبژاردنە لە خوولی پێشوودا پەرلەمانتارەکە ئازەری بوو.

 بەڵام لە شارەکانی سەڵماس، سائین قەڵا و خۆی لە پارێزگای ورمێ کە کورد و ئازەری دەژین، بەربژێرانی ئازەری دەنگی زۆریان هێناوە و بوونەتە پەرلەمانتار.

بەم ئەنجامە لە 12 کورسییەکەی پارێزگەی ورمێ لە مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران، کورد 7 کورسی بەدەستهێنا.





0

کرێکارانی رۆژهەڵات ماف هیچ، کاریشیان نیە
هێڵی ئاژاوە..چۆن نەیارانی ئەمریکا یەکدەگرن بۆ هەڵوەشاندنەوەی نەزمی جیهانی
کەیوان رەشووزادە لەدۆخێکی خراپی تەندروستیدا، لەمانگرتن لەخواردن بەردەوامە
ئەمیر کەریمی و پەیمان ڤیان وەکوو هاوسەرۆکی پژاک هەڵبژێردران
کۆریدۆرەکان، ئامرازەکانی ئیمپریالیزمی تورکیا
راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: دۆخی مافی مرۆڤ لەئێران بەرەو کاڕەساتی مرۆیی دەروات