Weather widget for website
وڵاتانی عەرەبی کەندا: مەیدانی گازی ئەڵدەرە هی عەرەبستان و کوێتە. لایەنی سێیەم باسی نەکات

وڵاتانی عەرەبی کەندا: مەیدانی گازی ئەڵدەرە هی عەرەبستان و کوێتە. لایەنی سێیەم باسی نەکات

14 . ڕەشەمە . 2723


وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجوومەنی هاریکاری وڵاتانی کەنداو رایانگەیاند کە تەنیا عەرەبستان و کوێت مافی خاوەنداریەتیان بەسەر مەیدانی گازی ئەڵدەرە هەیەو ئێران هیچ خاوەندارییەتییەکی بەنیسبەت گازی ئەو شوێنەوە نیە.


شەوی یەکشەممە ١٣ی رەشەممە وەزیرانی دەرەوەی ئەنجوومەنی هاریکاری وڵاتانی کەنداو راگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوەو تێیدا جارێکیتر پێداگریان لەسەر ئەوە کرد کە تەنیا عەرەبستان و کوێت مافی خاوەنداریەتیکردنی گازی مەیدانی ئەڵدەرەیان هەیە، کە ئێران بە مەیدانی گازی ئارەش ناوی دەبات. وڵاتانی هاریکاری کەنداو دەشڵێن هیچ‌ وڵاتێکی سێیەم بۆی نیە باسی خاوەنداریەتی مەیدانی گازی ئەڵدەرە بکات. ئەگەرچی ناوی وڵاتێک نەهاتووە، بەڵام مەبەست کۆماری ئیسلامی ئێرانە. 

لەبەرامبەردا هەرزوو سەر لەبەیانی رۆژی دووشەممە ناسر کەنعانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند کە لێدوانی لەمشێوەیە، هیچ‌مافێک بۆ لایەنی بەرامبەر دروست ناکات، داواش دەکات دەست بە گفتوگۆکردن بکەن بۆ ئەوەی بتوانن ئەو پرسە لەنێوان ئێران و کوێت یەکلابکەنەوەو بە هاوبەشی خاوەنداریەتی گازی مەیدانی ئەڵدەرە بکەن. لەبەرامبەردا عەرەبستان و کوێت خۆیان بە تاکە خاوەنی مەیدانی گازی ئەڵدەرە دەزانن و داواکاریی ئێران بەنیسبەت ئەو مەیدانە گازییە بەبێ بنەما ناودەبەن.


بەپێی رووپێوییەکان مەیدانی گازی ئەڵدەرە کە ئێران ئارەشی پێدەڵێت، نزیکەی ٥٧٠ ملیار مەتر سێ گۆشە گاز و ٣١٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی تێدایە.





3

رەشبگیری دوای بەخاکسپاردنی ئیسماعیل کەریمی بەردەوامە
مریشکەکان بۆ کەی ئێف سی
سیاسەتی دەرەوەی کامڵا هەریس
خۆتان بۆ ئێرانی ناوکی ئامادە بکەن
خامنەیی چۆن کەسێکی میانڕەوی نەناسراوی کردە سەرۆککۆمار؟
دەستی ئێران، لەهەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ-دا