Weather widget for website
راپۆرتی جاوید رەحمان: هەڵاواردنی ئەتنیکی لەئێران بەردەوامە و رێژەی لەسێدارەدانیش‌بەرزبووەتەوە

راپۆرتی جاوید رەحمان: هەڵاواردنی ئەتنیکی لەئێران بەردەوامە و رێژەی لەسێدارەدانیش‌بەرزبووەتەوە

14 . ڕەشەمە . 2723

جاوید رەحمان ریپۆرتەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران لەنوێترین راپۆرتیدا باسی لە بەرزبوونەوەی رێژەی لەسێدارەدان و بەرزبوونەوەی هەڵاواردنی ئەتنیکی و مەزهەبی لە ئێران دەکات.

جاوید رەحمان ریپۆرتەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران راپۆرتێکی ٤٢ لاپەرەیی لەسەر دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران بڵاوکردەوە، بەپێی راپۆرتەکە لانیکەم ٨٣٤ کەس لەساڵی ٢٠٢٣ لە ئێران لە سێدارە دراون، ئەوەش بەراورد بە ساڵی پێشتر ٤٣ لەسەد بەرزبووەتەوە.

جاوید رەحمان لەراپۆرتەکەیدا ئاماژەی بە خۆپێشاندانەکانی ساڵانی رابردوو بەتایبەت ١٣٨٨، ١٣٩٨ و ١٣٠١ کردووەو باس لەوە دەکات کە رەشبگیری، ئەشکەنجە و لەسێدارەدان زیادیکردوەو نەبوونی دادگاییکردنێکی دادپەروەرانەش لەپەرەسەندن دایە. لەراپۆرتەکەدا باس لە دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتیانە دەکات کە رەگەزنامەی وڵاتێکی دیکەشیان هەیەو لە ٢٠٢٣دا لانیکەم ٨ کەس دەستبەسەر کراون.

ریپۆرتەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران لە بەشێکی دیکە لە راپۆرتەکەیدا باس لە دۆخی ژنان و کچان لە ئێران دەکات و، بە ئاماژەدان بە سەپاندنی حیجابی زۆرەملێ، باس لە بەردەوامی پێشێڵکاری مافی ژنان و کچان بۆ دابینکردنی ئازادی لە پۆشینی جلوبەرگ دەکات. 

وەکوو راپۆرتەکانی دیکەی جاوید رەحمان، ئەمجارەش پێشێڵکاری مافی کەمینە ئەتنیکی و مەزهەبییەکان لە ئێران باسێکی دیکەیەو راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەداوە کە هەڵاواردن و پێشێڵکردنی مافی کەمینە ئەتنیکی و مەزهەبییەکان لەئێران بەردەوامە. 

پەنجاوپێنجەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ٧ی رەشەممەوە دەستیپێکردووەو هەتا ١٧ی رەشەممە بەردەوام دەبێت.




3

رەشبگیری دوای بەخاکسپاردنی ئیسماعیل کەریمی بەردەوامە
مریشکەکان بۆ کەی ئێف سی
سیاسەتی دەرەوەی کامڵا هەریس
خۆتان بۆ ئێرانی ناوکی ئامادە بکەن
خامنەیی چۆن کەسێکی میانڕەوی نەناسراوی کردە سەرۆککۆمار؟
دەستی ئێران، لەهەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ-دا