Weather widget for website
جۆبایدن لە کۆنگرێس: لەپێناو ئاسایشی ناوچە، ئێران کۆنترۆڵ دەکەین

جۆبایدن لە کۆنگرێس: لەپێناو ئاسایشی ناوچە، ئێران کۆنترۆڵ دەکەین

18 . ڕەشەمە . 2723

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە وتاری ساڵانەی خۆی لە کۆنگرێسی وڵاتەکەی رایگەیاند کە دیموکراسی و ئازادی لە مەترسیدایە، گوتیشی بۆ سەقامگیری ناوچەکە، ئێران کۆنترۆڵ دەکەن.


جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا شەوی پێنجشەممە وتاری ساڵانەی خۆی لە کۆنگرێسی وڵاتەکەی پێشکەش کرد، لەوتارەکەیدا هەر لەسەرەتاوە هێرشی کردە سەر رووسیا و بە ئاماژەدان بە قسەکانی دۆنالد ترەمپ رایگەیاند تەسلیم بوون بەرامبەر رووسیا مەترسیدارو قبووڵکراو نیە. بایدن گوتیشی ئەوان پابەندی بەهێزترکردنی ناتۆن، چونکە ئەگەر ئەمریکا لە ناتۆ بکشێتەوە، ئۆکراین و ئورووپا دەکەونە مەترسییەوە، بەڵام هەرگیز ئەوکارە ناکەن.

جۆبایدن سەبارەت بە ئەگەری گەرانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆشکی سپیش رایگەیاند:"هەموومان لەو رۆژە تاریکە لێرەبووین، ئێمە بەچاوی خۆمان دیتمان کە تێکدەرەکان، نیشتمانپەرەست نەبوون، ئەوان هاتبوون رێگری لە رادەستکردنی ئاشتیانەی دەسەڵات بگرن، بەڵام ئەوان تووشی شکست هاتن، ئەمریکا بەپێوە وەستا و دیموکراسی سەرکەوت." 

سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە ئێرانیش لە وتارەکەی کۆنگرێسیدا رایگەیاند کە بەدیهێنانی سەقامگیری بەواتەی کۆنترۆڵکردنی ئێران دێت، هەربۆیە هاوپەیمانییەکی گەورەم پێکهێناوە بۆ ئەوەی رێرەوە دەریاییە نیودەوڵەتییەکان بپارێزین. بایدن گوتیشی فەرمانی ئەوەی دەرکردووە کە هێرش بۆ سەر حوسییەکان بکەن و تواناکانیان سنووردار بکەن. جۆبایدن هۆشداری ئەوەشیدا کە دوودڵ نابێت لە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەی لەرۆژهەڵاتی ناوەراست.

سەبارەت بە قەیرانی غەزەش جۆبایدن رایگەیاند:" تاکە چارەسەری راستەقینە، پێکهێنانی دوو وڵاتە. وەکوو هاوپەیمانی هەمیشەیی ئیسرائیل ئەو قسەیە دەکەم، هیچ رێگەیەکی دیکە جگە لە چارەسەری دوو وڵاتی ناتوانێ ئاسایش و دیموکراسی ئیسرائیل گرەنتی بکات. هیچ رێگەیەکی دیکە بۆ گرەنتیکردنی ئاسایشی لەنێوان ئیسرائیل و دراوسێ عەرەبەکان لەنێوانیاندا عەرەبستان نیە."




4

رەشبگیری دوای بەخاکسپاردنی ئیسماعیل کەریمی بەردەوامە
مریشکەکان بۆ کەی ئێف سی
سیاسەتی دەرەوەی کامڵا هەریس
خۆتان بۆ ئێرانی ناوکی ئامادە بکەن
خامنەیی چۆن کەسێکی میانڕەوی نەناسراوی کردە سەرۆککۆمار؟
دەستی ئێران، لەهەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ-دا