Weather widget for website
فەرماندەی سێنتکۆم: ئێران لەسەرووبەندی دەستراگەیشتن بە چەکی ئەتۆم دایە

فەرماندەی سێنتکۆم: ئێران لەسەرووبەندی دەستراگەیشتن بە چەکی ئەتۆم دایە

18 . ڕەشەمە . 2723

 


فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا سێنتکۆم رایگەیاند لە ٥٠ ساڵی رابردوودا هیچ کات رۆژهەڵاتی ناوەراست وەکوو ئێستا ناسەقامگیر نەبووە. 

ئێوارەی رۆژی پێنجەشممە جەنەراڵ مایکڵ کورێڵا فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا سێنتکۆم رایگەیاند وەڵامە سەربازییەکانی ئەمریکا وایکردووە کە هێرشی میلیشیاکانی ئێران بەشێوەی کاتی لە عێراق و سوریا رابگیرێت، بەڵام حوسییەکان هێشتا لە هێرشەکانیان بەردەوامن. 

کورێڵا کە لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا قسەی دەکرد، ئاماژەی بەوەشدا کە دوای هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو میلیشیاکانی لە ناوچەی خستە گەڕ. بەگوتەی فەرماندەی سێنتکۆم گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران جگە لەوەی لە سوریا و عێراق بە موشەک و درۆن هێرشیان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا کردووە، هاوکات هەر بەفەرمانی ئێران حزبوڵڵای لوبنانیش لەسەر سنووری ئیسرائیل دۆخەکەی ئاڵۆزتریش کردووە.

کورێڵا ئاشکرایکرد کە ئێران بۆ دابینکردنی بودجەی میلیشیاکانی سەروو ٩٠ لەسەدی نەوتەکەی بە وڵاتی چین دەفرۆشێت، لەگەڵ ئەوەش بە گوتەی فەرماندەی سێنتکۆم لەگەڵ ئەوەی ئێران پشتیوانی لە میلیشیاکان دەکات، بەڵام نایەوێ بکەوێتە شەڕێکی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا. 

لەدرێژەی وتارەکەیدا لە ئەنجوومەنی پیران فەرماندەی سێنتکۆم گوتیشی کە ئێران خەریکە بەرەو دەستراگەیشتن بەچەکی ئەتۆم دەروات، ئەوەش بەشێک لە ستراتیژی تارانە بۆ ئەوەی ببێتە هێزێکی یەکلاکەرەوە لە ناوچە. بەگوتەی کورێڵا ئەگەر ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆم رابگات، رۆژهەڵاتی ناوەراست بۆ هەمیشە دەگۆرێت. ژەنەراڵ کورێڵا پێیوایە تاکە رێگرییەک ئەوەیە کە ئێران بەهەموو شێوەیەک هەست بەوە بکات کە ئاکارەکەی تێچووی دەبێت. 


7

رەشبگیری دوای بەخاکسپاردنی ئیسماعیل کەریمی بەردەوامە
مریشکەکان بۆ کەی ئێف سی
سیاسەتی دەرەوەی کامڵا هەریس
خۆتان بۆ ئێرانی ناوکی ئامادە بکەن
خامنەیی چۆن کەسێکی میانڕەوی نەناسراوی کردە سەرۆککۆمار؟
دەستی ئێران، لەهەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ-دا