Weather widget for website
کاک حەسەن ئەمینی بۆ رۆژهەڵات نیوز: هاووڵاتیان دەتوانن بەرۆژوش بن و جەژنی نەورۆزیش بەرێوەببەن

کاک حەسەن ئەمینی بۆ رۆژهەڵات نیوز: هاووڵاتیان دەتوانن بەرۆژوش بن و جەژنی نەورۆزیش بەرێوەببەن

21 . ڕەشەمە . 2723

 

تایبەت بە رۆژهەڵات نیوز
 حەسەن ئەمینی کەسایەتی ئایینی و حاکم شەرعی کوردستان لەرێگەی رۆژهەڵات نیوزەوە رایگەیاند کە جەژنی نەورۆز نەتەوەییەو پەیوەندی بە ئایینەوە نیە، هەربۆیە حەرام نیە. بەگوتەی حەسەن ئەمینی هاووڵاتیان دەتوانن لە رێورەسمی نەورۆزدا بە رۆژووش بن و خۆشحالی دەرببرن و هەڵپەرن.
کاک حەسەن ئەمینی سەبارەت بە هاوکاتبوونی رۆژی نەورۆز لەگەڵ مانگی رەمەزان بە رۆژهەڵات نیوزی راگەیاند کە باسی نەورۆز لە ئیسلام و قورئاندا نەهاتووە، هەربۆیە پەیوەندی بە دین نیەو موباحە، بەڵام حەرام نیە. بەو پێیە هەر کەسێک دەتوانێ رێورەسمەکانی نەورۆز بکات یان نەیکات.
سەبارەت بەوەی ئەمساڵ رێورەسمەکانی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی کەوتووەتە ناو مانگی رەمەزان کاک حەسەن ئەمینی حاکم شەرعی کوردستان بە رۆژهەڵات نیوزی گوت کە بەرێوەبردنی جەژنی نەورۆز بەو مانایە نیە کە هاووڵاتیان شتێک بخۆن یان بخۆنەوە، بە هەڵپەرین و خۆشی دەربرینیش رۆژی باوەرداران بە تاڵ نابێتەوە. بە گوتەی کاک حەسەن ئەمینی نەورۆز بۆ کورد جەژنێکی نەتەوەییە، هەربۆیە هاووڵاتیان دەتوانن ئەو جەژنە پیرۆز رابگرن، دەشتوانن بەبێ ئەوەی رۆژووەکەیان بخۆن، خۆشی خۆیان دەرببرن و هەڵپەرن، ئەوەش پێچەوانەی باوەرە دینییەکەیان نیە.




5

رەشبگیری دوای بەخاکسپاردنی ئیسماعیل کەریمی بەردەوامە
مریشکەکان بۆ کەی ئێف سی
سیاسەتی دەرەوەی کامڵا هەریس
خۆتان بۆ ئێرانی ناوکی ئامادە بکەن
خامنەیی چۆن کەسێکی میانڕەوی نەناسراوی کردە سەرۆککۆمار؟
دەستی ئێران، لەهەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ-دا