Weather widget for website

واڵ ستریت ژورناڵ: هەڕەشە تیرۆریستییەکانی ئێران لە ئورووپا زیادیکردووە

13.03.2024 08:51:28
واڵ ستریت ژورناڵ: هەڕەشە تیرۆریستییەکانی ئێران لە ئورووپا زیادیکردووە

رۆژنامەی واڵ ستریتی ئەمریکا هەڕەشە تیرۆریستییەکانی ئێران لە ناو خاکی ئورووپا زیادیکردووەو بەشی زۆریشی لەژێر کاریگەری شەڕی غەززە دایە.

وال ستریت ژورنال رۆژی سێشەممە لە راپۆرتێکیدا هەندێک هەڕەشەی تیرۆریستی لەناو خاکی ئورووپا هێناوەتە بەرباس کە هەموویان لە چەند مانگی رابردوو بووە. لە نوێترین رووداویشدا بەرپرسە ئەمنییەکانی ئیتاڵیا رۆژی دووشەممە ئاشکرایانکردبوو کە سێ هاووڵاتی فەڵەستینیان دەستبەسەرکردووە، کە هەوڵیان داوە لە شوێنێکی نادیار بەڵام لەناو خاکی ئیتاڵیا کردەوەی تیرۆریستی بکەن.

ماوەیەک بەر لەئێستاش پۆلیسی ئۆتریش و بۆسنی دوو گروپی جیایان کە پێکهاتبوون لە پەنابەرە ئەفغان و سووریەکان دەستبەسەر کردبوو، ئەوان چەک و تەقەمەنییەکی زۆریشیان پێبووەو ویستبوویان هەندێک شوێنی یەهوودییەکان لەناو خاکی ئورووپادا بکەنە ئامانج. ماوەیەکی کەم دوای ئەوەش پۆلیسی ئاڵمان، هاووڵاتییەکی تاجیکی دەستبەسەرکرد، کە خەریکی ئامادەکاری بۆ هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر کڵێسەیەک لە کۆڵن و دانەیەکی دیکە لە شاری ڤیەننا بووە. 

وال ستریت ژورناڵ لەسەر زاری بەرپرسە ئەمنییەکانی هەندێک وڵاتی ئورووپی باسی لەوە کردووە کە هەموو ئەو رووداوانە دەرخەری ئەوەن کە هەڕەشە تیرۆریستییەکان بۆ سەر خاکی یەکێتی ئورووپا لەزیادبووندایە، بەشی زۆریشیان یەک سەرچاوەیان هەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێرانەو ئەوەش دۆخە ئەمنییەکەی ئاڵۆزتر کردووە.





0

شانەدەر زێد لەکوردستان، سەرچاوەی مرۆڤایەتی
کرێکارانی رۆژهەڵات ماف هیچ، کاریشیان نیە
هێڵی ئاژاوە..چۆن نەیارانی ئەمریکا یەکدەگرن بۆ هەڵوەشاندنەوەی نەزمی جیهانی
کەیوان رەشووزادە لەدۆخێکی خراپی تەندروستیدا، لەمانگرتن لەخواردن بەردەوامە
ئەمیر کەریمی و پەیمان ڤیان وەکوو هاوسەرۆکی پژاک هەڵبژێردران
کۆریدۆرەکان، ئامرازەکانی ئیمپریالیزمی تورکیا