20 . سەرماوەز . 2724
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

لەژێر گوشارو هەڕەشەی ناوەندە ئەمنییەکان رێورەسمی نەورۆزی شائاباد هەڵوەشایەوە

لەژێر گوشارو هەڕەشەی ناوەندە ئەمنییەکان رێورەسمی نەورۆزی شائاباد هەڵوەشایەوە
25 . ڕەشەمە . 2723



بڕیاربوو ئێوارەی ئەمرۆ هەینی رێورەسمێکی گەورەی نەورۆز لە گووندی کەمەرە لە شائابادی پارێزگای ئیلام بەرێوە بچێت، بەڵام سەر لەبەیانی لەژێر گوشارو هەڕەشەی ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران هەڵوەشایەوە.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژهەڵات نیوز دوو رۆژ پێشتر شۆرای گووند و بەخشداری ناوچەکە ئاگادار کرابوونەوە کە نابێ رێورەسمی نەورۆز کە بەرنامەی بۆ دارێژرابوو بەرێوەبچێت. لەگەڵ ئەوەش چاڵاکوانانی ناوچەکەو بەتایبەت گوندی کەمەڕە لە شائاباد لەسەر بەرێوەبردنی رێورەسمەکە پێداگربوون، دوای پێداگریان و تەواوکردنی ئامادەکارییەکان، سەر لەبەیانی ئەمرۆ هەینی ناوەندە ئەمنییەکان دەچنە شوێنی بەرێوەبەردنی رێورەسمەکەو دوای هەڕەشەیەکی زۆر لە بەرێوەبەرانی، سەرجەم کەڵوپەڵی پێویست بۆ رێورەسمەکە لەگەڵ خۆیان دەبەن. ئەو گوشارو هەڕەشانە وایکرد کە بەرێوەبەرانی رێورەسمەکە رایبگەیەنن کە پڵانەکانیان هەڵوەشاوەتەوە، لەگەڵ ئەوەش دیار نیە بەشێک لەهاووڵاتیان لەسەر بەرێوەبردنی رێورەسمی کردنەوەی ئاگری نەورۆز لە گوندی کەمەڕەی شائاباد پێداگرن.