Weather widget for website

پێشمەرگەیەی کۆمەڵە لە نزیک زرگوێز تیرۆر کرا

16.03.2024 19:54:26
پێشمەرگەیەی کۆمەڵە لە نزیک زرگوێز تیرۆر کرا



دوا نیوەرۆی ئەمرۆ شەممە ٢٦ی رەشەممە پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە ناوی شوعەیب زارعی لەنزیک زرگوێز تیرۆر کرا.
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی تیرۆرکرانی ئەو پێشمەرگەیە، کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە راگەیاندراوێکدا هەواڵەکەی پشتراست کردەوەو رایگەیاند:" هاوڕێی تێکۆشەر «شوعەیب زارعی»  پێشمەرگەی ئازا و ئەندامی دڵسۆز و هەڵسووڕاوی کۆمەڵە، بە دەستی ڕەشی بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی تێرۆر کرا."
ئەگەرچی کۆمەڵە لەو راگەیاندراوەدا وردەکاری تیرۆرەکەی بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام سەرچاوەیەکی ئاگادار بە رۆژهەڵات نیوزی راگەیاند کە شوعەیب زارعی تەمەن ٣٤ ساڵەو خەڵکی شاری سنەیەو لەلایەن هاورێیەکی بە ناوی "سەرکەوت" تیرۆر کراوە. ناوبراو شوعەیبی بانگکردووەتە دەرەوەی ئۆردوگای زرگوێز و لە چۆڵەوانییەک تەقەی لێکردووەو گیانی لەدەستداوە. 





0

ئەمیر کەریمی و پەیمان ڤیان وەکوو هاوسەرۆکی پژاک هەڵبژێردران
کۆریدۆرەکان، ئامرازەکانی ئیمپریالیزمی تورکیا
راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: دۆخی مافی مرۆڤ لەئێران بەرەو کاڕەساتی مرۆیی دەروات
سۆلین یوسف دەرهێنەری فیلمی "براوە بە"
بەپەلە...وردەکاری هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران
فەرەنسا دەنگی بە ئەندامبوونی فەڵەستین لە یوئێن دا، ئەمریکا ڤیتۆی کرد