Weather widget for website
ئێران تاوانی دژی مرۆڤایەتی ئەنجام داوە

ئێران تاوانی دژی مرۆڤایەتی ئەنجام داوە

28 . ڕەشەمە . 2723


شۆرای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی لە ژنێف هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران کرد، لەو کۆبوونەوەیەدا کۆمیتەی راستیدۆزی خۆپێشاندانەکانی شۆرشی ژینا و هاوکات ریپۆرتەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران راپۆرتی خۆیان پێشکەش کرد.

سارا حوسێن سەرۆکی کۆمیتەی راستیدۆز بەوردی باسی لە پێشێڵکردنی مافی مرۆڤ لە چوارچێوەی خۆپێشاندانەکانی شۆرشی ژینا کرد و، رایگەیاند کۆی ئەو لەسێدارەدان و ئەشکەنجەو نەبوونی دادگایەکی شەفاف وای لێکردووین کە بڵێن لە ئێران تاوان دژی مرۆڤایەتی روویداوە. سارا حوسێن ئاماژەی بەوەدا کە دەیان و سەدان قەتڵ، کوشتار لەدەرەوەی یاسا، تووندوتیژی و دەسترێژی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکان روویداوە. ئەو یاساناسە بەنگڵادیشییە ئاماژەی بەوەدا کە هەڵاواردنی سیستماتیک لەدژی ژنان و کەمینتە ئەتنیکییەکان روویداوەو هەموو ئەوانە نموونەی ئاشکرای تاوانی دژی مرۆڤایەتین.



  هاوکات سەبارەت بە راپۆرتی سەرۆکی کۆمیتەی راستیدۆز نوێنەری زۆربەی وڵاتان پشتیوانیان لە راپۆرتەکە کرد و دووپاتیانکردەوە کە تاوان دژی مرۆڤایەتی لە ئێران روویداوە. نوێنەری ئاڵمان لە کۆبوونەوەی شۆرای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی کە تووندوتیژی سیستماتیک لەدژی کەمینە مەزهەبی و نەتەوەییەکان روویداوەو روودەدات. 



  هەر لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا نوێنەری ئەمریکاش باسی لە دۆخی کەمینە نەتەوەیی و مەزهەبییەکان لە ئێران کرد، سەبارەت بە لەسێدارەدان و ئەشکەنجە لە ئێرانیش گوتی هەر لەمانگی فێڤرییەدا چوار بەندکراوی سیاسی کورد بەبێ ئەوەی دادگایی بکرێن لەسێدارە دراون، نوێنەری ئەمریکا گوتیشی ئەو چوار کوردە لەژێر ئەشکەنجە دانپێدانانیان لێ وەرگیراوە.   


هەر لە کۆبوونەوەکەدا جاوید رەحمان ریپۆرتەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێرانیش راپۆرتی خۆی خوێندەوەو رایگەیاند کە ئەشکەنجەدان، لەسێدارەدان، رێگریکردن لە ئازادی رادەربرین و جۆرەها تووندوتیژی لە ساڵی رابردوودا لە ئێران زیادیکردووە، جاوید رەحمانیش ئاماژەی بە دۆخی کەمینە مەزهەبی و نەتەوەییەکاندا و رایگەیاند کە کورد و بەڵوچەکان تووندوتیژی زۆریان بەرامبەر دەکرێت، تەنانەت رێژەی لەسێدارەدانی کورد و بەڵووچ بەراورد بەوانیتر زۆر زیاترە.




6

رەشبگیری دوای بەخاکسپاردنی ئیسماعیل کەریمی بەردەوامە
مریشکەکان بۆ کەی ئێف سی
سیاسەتی دەرەوەی کامڵا هەریس
خۆتان بۆ ئێرانی ناوکی ئامادە بکەن
خامنەیی چۆن کەسێکی میانڕەوی نەناسراوی کردە سەرۆککۆمار؟
دەستی ئێران، لەهەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ-دا