Weather widget for website

نەورۆزی ئەمساڵ، بە پێشەنگی ژنان و گەنجان بۆ رزگاری بەرێوەچوو

20.03.2024 11:04:52
نەورۆزی ئەمساڵ، بە پێشەنگی ژنان و گەنجان بۆ رزگاری بەرێوەچوو

نەورۆزی ئەمساڵ، بە پێشەنگی ژنان و گەنجان بۆ رزگاری بەرێوەچوو

رۆژهەڵاتی کوردستان ساڵی ٢٧٢٤ی کوردی بەهیوایەکی کەم وێنە دەستپێکرد، ئەو هیوایەی لەناخی شۆرشی ژیناوە دەستی پێکردووەو مەشغەل بەدەستەکانی ئەو رێگایەش نەوەی نوێیەو ژنانیش رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێرن.

لەگەڵ ئەوەی لەیەک ساڵی رابردوودا حکومەتی ئێران هەوڵی ئەوەیدا دۆخی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ئاسایی نیشان بدات، هاوکات لەگەڵ پیڵانگێری بۆ دەستبەسەرداگرتنی بۆنە نەتەوەییەکان، سەرکوتێکی ئاشکراو نهێنی کەم وێنەشی دەستپێکرد، بەڵام رێورەسمەکانی نەورۆزی ئەمساڵ هەموو پیڵانگێرییەکانی پووچەڵکردووەو بەڕوونی سەردێرەکانی سەردەمی نوێی رۆژهەڵاتی کوردستانی نووسیەوە. 
بەپێی بەدواداچوونەکانی رۆژهەڵات نیوز رێورەسمەکانی نەورۆز لە زیاتر لە ٤٠ شار، سەنتەری چوار پارێزگا و لە نزیک هەزار ئاوایی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرێوەچوو، لە هەر شوێنێک بە قەوارەی جیاواز، بەڵام بەیەک روحیەت و هەناسەو ئیرادە. رێورەسمەکان هەر لەسەرەتای مانگی رەشەممە لە چەشمیەر دەستیپێکردو، هەتا درەنگانی شەوی ٢٩ی رەشەممەو سەرەتای ساڵی ٢٧٢٤ی کوردی بەردەوام بوو. 
حکومەت لە هەموو پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەت لە پارێزگای سنە هەر لە شەش مانگ بەر لەئێستا بە پێکهێنانی کارگروپێک پێکهاتوو لە وەزارەتی ئیتڵاعات، سوپای پاسداران و موجتەمەعی فەرهەنگ و هونەری شارەکان هەوڵی ئەوەیدا کە کۆنترۆڵی رێورەسمەکانی نەورۆز بکات، بەشێوەیەک کە مۆڵەتی سنووردار لەهەندێک شوێن بدات و ناوەندە حکومییەکانیش راستەوخۆ رێکخەری رێورەسمەکان بن. دوای ئەوەی چەندین جار خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان رێورەسمە حکومییەکانی بایکۆت کرد، بەتایبەت ئەو رێورەسمانەی کە هەندێک کات ناوەرۆکی کەڵتووری و هویەتی کوردیشی هەبوو، بەڵام رێکخەریان راستەوخۆ دامودەزگاکانی رژێم بوون، ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران بەو ئەنجامە گەیشتن کە ناتوانن رێورەسمێکی نەورۆزی حکومی بەرێوەببەن و خەڵکیش بەشداری تێدا بکات.
هەربۆیە پیلانی دووەمی ئەو کارگروپە بەربڵاوکردنی رێورەسمەکان هەم لەرووی کات و هەمیش لەرووی جوگرافی بوو، بۆ ئەوەی رێگری لە گردبوونەوەیەکی زۆر بگرێت و لەرووی کاتیش رێورەسمەکان یەک لەدوای یەک ئەنجام نەدرێن و، بەمشێوەیە رێگری لە رادیکاڵبوون و هەنگاو بەهەنگاو بەربەست بۆ هەڵچوونی جەماوەر دروستبکات. رۆژهەڵات نیوز زانیاری ئەوەی پێگەیشتبوو کە ناوەندە حکومییەکان هەر لە سەرەتای مانگی رەشەممە گوشاریان بۆ زۆربەی بەخشداری و شۆرای گووندەکان هێنابوو کە بەپاساوی هاوکاتبوونی مانگی رەمەزان لەگەڵ نەورۆز پێشوەختە رێورەسمەکانیان ئەنجام بدەن. بەڵام هەر یەکەم رێورەسم کە لە چەشمیەر بەرێوەچوو، بەپێچەوانەی ئامانجی رژێم، بووە سەرەتایەک بۆ بەنەتەوەییکردن و بە جەماوەریکردنی رێورەسمەکان و هەر زوو لە ئاویهەنگ تەواو کەسی رێورەسمەکان کەوتە دەستی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان و تەواو لە کۆنترۆڵی رژێم دەرچوو. 
پیلانی سێیەمی حکومەتی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەبوو، کە ئەمساڵ ئەوە بوو کە رێگە نەدات کە لانیکەم لە مانگی رەمەزاندا رێورەسمەکان لەکوردستان بەرێوەبچن، پێشتر رۆژهەڵات نیوز ئاشکرایکردبوو کە بڕیارێک لە وەزارەتی ناوخۆ بۆ پارێزگاکان و لەوێشەوە بۆ فەرماندارەکان چوبوو، کە رێگە نەدەن لەمانگی رەمەزاندا گردبوونەوەیەک بۆ نەورۆز بکرێت کە لەگەڵ پیرۆزیی مانگی رەمەزان و کەشی ئایینی ئەو مانگە نەیەتەوە، بۆ ئەو مەبەستە پێشنوێژەکانی هەموو شارەکانیان راسپاردبوو کە بۆ هاووڵاتیان روون بکەنەوە، کە کردنەوەی ئاگرو هەڵپەرکێ و گردبوونەوەی جەماوەری لەگەڵ مانگی رەمەزان لەدژایەتی دایە، داواش لەلایەنە ئەمنییەکان کرابوو کە رێگری لە بەرێوەچوونی رێورەسمەکان بکەن. بەڵام زۆربەی ماموستایانی ئایینی بە یەک وشەش دژی رێورەسمەکانی نەورۆز قسەیان نەکرد، تەنانەت کاک حەسەن ئەمینی حاکم شەرعی مەردومی کوردستان لە رێگەی رۆژهەڵات نیوز رایگەیاند کە نەورۆز بۆنەیەکی نەتەوەییەو هاووڵاتیان دەتوانن لەگەڵ ئەوەی بەرۆژوو بن، ئاگر بکەنەو خۆشی دەرببڕن و هەڵیشپەرن.

رژێم ئەگەرچی پێیوابوو زۆربەی رێورەسمە جەماوەرییەکان لە پێش مانگی رەمەزان ئەنجام دراون، بەڵام هاووڵاتیان خۆرسک ئەمجارەیان بەگوڕتر و لە پانتایەکی گەورەتردا هەموو ئێوارەیەک رێورەسمەکانی کردنەوەی ئاگری نەورۆزیان بەرێوەبرد، لەهەمووشیاندا ژنان و نەوەی نوێ پێشەنگ و رێکخەری مادی و مەعنەوی رێورەسمەکان بوون. لەهەموو رێورەسمەکان ژنان و پیاوان، کچان و کوڕان بەجلوبەرگی کوردی و بەدروشمی سوناسخوازانە سەردەمی دوای خۆپێشاندانەکانی شۆرشی ژینایان وەبیرهێناینەوە. کە تێیدا ژنان پێشەنگی ناسیۆنالیزم و نەوەی نوێش بە ریتم و فۆرمەتی خۆیان داوای خواستە مێژووییەکەی کورد، واتە سەربەستی و سەربەخۆیی دەکەن.



0

ئەمیر کەریمی و پەیمان ڤیان وەکوو هاوسەرۆکی پژاک هەڵبژێردران
کۆریدۆرەکان، ئامرازەکانی ئیمپریالیزمی تورکیا
راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: دۆخی مافی مرۆڤ لەئێران بەرەو کاڕەساتی مرۆیی دەروات
سۆلین یوسف دەرهێنەری فیلمی "براوە بە"
بەپەلە...وردەکاری هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران
فەرەنسا دەنگی بە ئەندامبوونی فەڵەستین لە یوئێن دا، ئەمریکا ڤیتۆی کرد