Weather widget for website

ئیتر جیهان نەورۆز بە کوردستانەوە دەناسێتەوە

22.03.2024 12:18:29
ئیتر جیهان نەورۆز بە کوردستانەوە دەناسێتەوە


ئەمساڵ لە نەورۆزی ٢٧٢٤ی کوردی، رێورەسمەکانی نەورۆز لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەت و کوردستانی گەورە بەگشتی بە شێوەیەک بەرێوەچوو، کە بەشێک لە کەسایەتی و میدیا نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ ناوی نەورۆز ناوی کورد و کوردستان دەهێنن و نەورۆز بە کورد دەناسنەوە.

بۆ یەکەمجار لە نەورۆزی ئەمساڵدا بە ئاشکراو لەگرتەیەکی ڤیدیۆییدا پیێر پۆلیڤەر سەرۆکی حیزبی موحافیزەکارەکانی کانادا نەورۆزی لە گەلی کورد پیرۆز کرد و ئەو بۆنەیەی بە کوردستانی ناوبرد و هیوای خۆشی و شادی بۆ کوردەکان خواست. دواتر چەندین پەرلەمانتاری ویلایەتەکانی ئاڵمانیش پیرۆزبایی نەورۆزیان تەنیا لە کوردەکان کرد.  هەر زوو ئەوەش کاردانەوەی زۆری لەلای ئێرانشارییەکان لێکەوتەوە، چوونکە ئەوان کوردیان پێ بەشێکە لە ئێرانشارەکەیان، لەکاتێکدا کوردستانییەکان بە گوتارو رەفتارو وتارەوە هەرگیز خۆیان پێ بەشێک لە ئێرانشاری ئەوان نەبووەو ساڵانەش لە جیاوازی رێورەسمەکانی نەورۆزیان ئەوەیان ڕوونتر لە جاران نیشان داوە.

جگە لەو کەسایەتییە، بەشێک لە میدیاکانی ئورووپا و بەتایبەت وڵاتی ئاڵمان، فەرانسەو چەندین میدیای ئینگلیزی زمان ئەمساڵ لەگەڵ ناوی جەژنی نەورۆز تەنیا ناوی کوردەکانیان هێناوە، ئەو تێروانینە نوێیەی رۆژئاواییەکان لەسەر نەورۆز و لکاندنی تەنیا بە کوردەکان دوو هۆکاری سەرەکی هەیە. لەلایەک ئەگەرچی لە مێژووی کۆندا و تەنانەت رۆژهەڵاتناسەکانیش هەمیشە باسیان لەوە کردووە کە نەورۆز بۆ کوردەکانیش گرنگە، بەڵام زۆرتر ئەو جەژنەیان بە جەژنێکی ئێرانی و وڵاتانی فارسی زمان ناساندووە. بەڵآم لە چەند ساڵی رابردوودا لەژێر کاریگەری رێورەسمەکانی نەورۆز لە رۆژهەڵات، باکوورو باشووری کوردستان ژمارەیەک ئاکادیمیسییەنی رۆژئاوایی پێناسەیەکی دیکەیان لە نەورۆز کردووە.

ساڵی ١٩٩٩ دەیڤید رۆمانۆ وتارێکی بەناوی ساڵی نوێی کوردی و بوژانەوەی شوناسی نەتەوەیی بەزمانی ئینگلیزی نووسی و باسی لە کاریگەری ئەو جەژنە لەسەر بزاڤی رزگاریخوازی کوردەکان کرد، هاوکات لە ساڵی ٢٠٠٨ جی بروونیگ وتارێکی لەسەر گرنگی نەورۆز لە ناو کوردەکان نووسی و تێیدا ئاماژەی بەو سیمبولانەدا کە لەناو نەورۆزدا هەن و بۆ کوردەکان چارەنووسساز و بەشێک لە هەبوونی مێژوویی ئەوانن. سەرچاوەیەکی دیکەی هاوچەرخیش کتێبی "کوردەکان: مێژووی مۆدێرن" لە نووسینی مایکڵ ئەپڵە، ئەو لەو کتێبەدا بەوردی باس لە گرنگی نەورۆز لەلای کوردەکان دەکات. 

ئەو سەرچاوانە بە زمانە زیندووەکانی جیهان و دەیان سەرچاوەی دیکە هۆکارێکی سەرەکی دیکە، ئەو جیاوازییەیە کە لەرێورەسمەکانی نەورۆز لە کوردستان بەراورد لەگەڵ هەموو ئەو نەتەوەو وڵاتانەیە کە باوەریان بە نەورۆز هەیە، پێش هەموویان فارسەکان. جەژنەکانی نەورۆز لە هەر چوارپارچەی کوردستان بە بەشداری ملیۆنان کەس وایکردووە کە سەرنجی زۆری رای گشتی جیهان و ئاکادیمیسییەنەکان و میدیاکانی بۆ لای خۆی راکێشاوە. بۆ نموونە هەر ئەمساڵ ماڵپەری نەشنال پۆست راپۆرتێکی تایبەتی بە زمانی ئینگلیزی لەسەر رێورەسمەکانی نەورۆز لە رۆژهەڵات و باشووری کوردستان دروستکردووەو لەوێدا باس لە رۆڵی ئاگرو یەکبوونی کوردەکان لە نەورۆزی کوردستان دەکات.



3

ئەمیر کەریمی و پەیمان ڤیان وەکوو هاوسەرۆکی پژاک هەڵبژێردران
کۆریدۆرەکان، ئامرازەکانی ئیمپریالیزمی تورکیا
راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: دۆخی مافی مرۆڤ لەئێران بەرەو کاڕەساتی مرۆیی دەروات
سۆلین یوسف دەرهێنەری فیلمی "براوە بە"
بەپەلە...وردەکاری هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران
فەرەنسا دەنگی بە ئەندامبوونی فەڵەستین لە یوئێن دا، ئەمریکا ڤیتۆی کرد