ۆژی شەممە چواری خاکەلێوە، حەسەن کاکایی هونەرمەند لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی بۆکان دەستبەسەر کرا و، دوای ئەوەی سووکایەتییەکی زۆری پێکرا، ئەمرۆ یەکشەممە ئازاد کرا.
بەپێی زانیارییەکانی رۆژهەڵات نیوز، حەسەن کاکایی ئێوارەی رۆژی شەممە چواری خاکە لێوە لەلایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئێران دەستبەسەر کرا، لەکاتی دەستبەسەرکردنی ئەو هونەرمەندەدا بێرێزییەکی زۆر و تەنانەت ئەشکەنجەش کراوە.
حەسەن کاکایی کەسایەتییەکی دیار و هونەرمەندێکی خەڵکیی و خۆشەویستی رۆژهەڵاتی کوردستان بەشداری لە رێورەسمەکانی ئاواییەکانی دەورووبەری بۆکان و سەقز کردووەو گۆرانی و سرودی بۆ بەشداربووان چڕیوە. دوای ئەوەی بەشداری لە رێورەسمی نەورۆزی ئاوایی ئاڵیکەندی بۆکان دەکات، لەلایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری بۆکان بەبێ هەبوونی حوکمی دادگا و لەماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر دەکرێت و بێرێزییەکی زۆریشی پێ دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی رۆژهەڵات نیوز هونەرمەند حەسەن کاکایی ئێوارەی رۆژی یەکشەممە ئازاد کراوە.