Weather widget for website

رێبەرە گەنجە، مەترسیدارەکەی داعشی خوراسان کێیە؟

28.03.2024 21:20:15
رێبەرە گەنجە، مەترسیدارەکەی داعشی خوراسان کێیە؟

دوای ئەوەی داعشی خوراسان هێرشێکی خوێناوی بۆ سەر هۆڵی کۆنسێەتی کروکوس لە مۆسکۆ کرد، جارێکیتر ناوی رێبەرە مەترسیدارە گەنجەکەی ئەو گروپە کەوتە سەرزاران، لە هێرشەکەدا ١٤٠ کەس کوژران و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون. کەمترین زانیاری لەسەر رێبەری یەکێک لە مەترسیدارترین گروپە تووندرەوە ئیسلامییەکانی جیهان لەبەردەستدا هەیە، بەڵام ئەوەی ئاشکرایە، ئەو گەنجەو لەزانکۆی کابۆڵ خوێندکار بووە.

رێبەری داعشی خوراسان، ناوی سەنائوڵڵا غەفارییە، ئەو بە شيهاب ئەلموهاجیریش ناسراوەو سەرەتا وەکوو ئەندامێکی سەرەکی گروپی حەقانیی ناوی دەرکرد. باڵی خوراسانی داعش، تاکە باڵی کارای ئێستای داعش لە ئاسیای ناوەراست بە ناوەندیەتیی ئەفغانستانە، لە یەک ساڵی رابردوودا دەیان هێرشی تیرۆریستی لەناو خاکی ئەفغانستان یەنجام داوە. ئەگەرچی سەرەتا سەرئێشەیەکی زۆری بۆ تاڵیبان دروستکرد، بەڵام ئێستا باڵی خوراسانی داعش کە سەنائوڵڵا غەفاریی رێبەرایەتی دەکات، وەکوو هەڕەشەیەکی جیدی بۆ سەر ناوچەو دوای هێرشەکەی مۆسکۆ، ئیتر بۆ سەر ئاسایشی جیهان سەیر دەکرێت.

هەندێک سەرچاوەی ئاگادار بە ماڵپەری ئیندیپێندێت-یان وتووە کە سەنائووڵا کوڕی عەبدوڵجەبارە، باوکی ئەندامی حیزبی ئیسلامی بە رێبەرایەتی گوڵبەدین حیکمەتیار بووە، ئەو لە هۆزی خروتی و بەنەتەوەش پەشتوون. بنەماڵەکەی حەنەفییەکی تووندڕەون و لە گووندی خرووتی نزیک شکەردەڕەی کابوڵ دەژین. بەپێی زانیارییەکانی ئەو ماڵپەرە بنەماڵەکەی سەنائوڵڵا ئەگەرچی مەزهەبییەکی تووندڕەو بوونە، بەڵام سەلەفی نەبوونە. لەگەڵ ئەوەش سەنائوڵڵا لەسەردەمی خوێندکاری لە زانکۆی کابۆڵ لە ساڵی ٢٠١٢ هەتا ٢٠١٤ بەرەو سەڵەفییەت دەروات و دەبێتە ئەندامێکی گروپێکی تیرۆریستی سەڵەفییەکان. 

ئەگەرچی پێشتر هەواڵنەری رۆیتەرز، لە راپۆرتێکدا رایگەیاندبوو کە سەنائوڵڵا غەفاری بەرەچەڵەک تاجیک بووەو ئەندامی سوپای نیشتمانی دەوڵەتی پێشووی ئەفغانستان بووە، بەڵام ناوەندە ئەمنییەکانی ئەفغانستان ئەوەیان بە تووندی رەتکردەوە. فەرماندەیەکی باڵای هەواڵگری ئەفغانستان بە ماڵپەری ئیندیپێندێتی گوتووە کە سەنائوڵڵا هیچ کات لە سوپای ئەفغانستاندا نەبووە، بەڵکوو لە سەردەمی خوێندکاری بۆلای گروپی تووندرەوە سەلەفییەکان پەڵکێش دەکرێت، دوایی بەهۆی ئەوەی لە بانگەشەی ئایینیدا زۆر شارەزا بووە، گروپی حەققانی بۆ وەزیرستانی پاکستان دەیگوازنەوە.

سەبارەت بەوەی کە سەنائووڵا چووەتە ناو داعش و تەنانەت ئێستا کەسی یەکەمی باڵی خوراسانی ئەو رێکخراوەیە، زانیاری زۆر و هەندێک کات پێچەوانەش بڵاوکراونەتەوە. لەگەڵ هەمووی ئەوانەش فەرماندە باڵاکانی حکومەتی پێشووی ئەفغانستان ئاشکرایکردووە کە یەکێک لە پرۆژەکانی سەنائوڵڵا ئەوە بووە کە بەناوی جیاواز و لە شوێنی جیاواز دەربکەوێت، ئەو تەنانەت ئەو کاتەی لەگەڵ گروپی حەققانیشدا کاری کردووە، هیچ کات خۆی بە یەک ناو، بە دوو کەس یان دوو گروپ نەناساندووە، بەڵکوو بۆ پەیوەندی گرتن سەدان ناوی جیاوازی بەکارهێناوە.

بەگوتی ئەو فەرماندەیە، سەرەتای ساڵی ٢٠١٤، کاتێک داعشی خوراسان لە ئەفغانستان سەریهەڵدا، سەنائووڵڵا لەرێگەی ئەو تۆرە پەیوەندیانەی دروستیکردبوو، لە داعش نزیک دەبێتەوەو لەکۆتاییدا گروپی حەققانی بەرەو داعش جێدەهێڵێت. ئەو فەرماندەیە بە ئیندیپێندێتی راگەیاندووە:"دوای هێرشەکانی داعش لە ئەفغانستان، ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی داعشمان دەستبەسەر کرد، پرسیاری فەرماندەکانمان لێدەکردن، بەڵام هەموویان هەر یەکەو ناوێکی جیاوازی باس دەکرد، بەڵام کە باسی روخسارو هەڵسوکەوتمان لێدەکردن، هەموویان وەکوو یەک بوون، هەر ئەو کات بۆمان دەرکەوت کە ئەو کەسەی بەناوی جیاواز باسی دەکەن، هەمان سەنائووڵڵا غەفارییە."

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٢ رایگەیاند کە هەر کەسێک زانیاری لەسەر رێبەری باڵی خوراسانی داعش بەوان بدات، یەک ملیۆن دۆلاری وەکوو خەڵات پێدەدەن. ژمارەیەک وێنە لە سەنائووڵڵا غەفاری لەبەردەستدا هەن، کە کاتی خۆی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردنەوەو ئەوکات وتی تەمەنی ٢٢ ساڵە. بەڵام سەرچاوەیەکی هەواڵگری لەناوخۆی ئەفغانستان ئاشکرایکردووە کە ئەو وێنانە هی ١٠ ساڵ بەر لە ئێستان، کەواتا ئێستا تەمەنی ٣٤ یان ٣٥ ساڵ دەبێت،

سەنائووڵڵا غەفاری وەکوو رێبەری داعشی خوراسان، لەگەڵ ئەوەی گەنجە، بەڵام هەرگیز تەلەفوون بەکارناهێنێت، پاسەوانی تایبەتیشی نیە، تەنیا بۆ ئەوەی سەرنجی کەس بۆ لای خۆی رانەکێشێت، لەگەڵ ئەوەش‌ تەنیا هاورێیەکی سەردەمی زانکۆی بەناوی سەڵاحەدین لەگەڵییەتی و وەکوو یاریدەدەری لەسەرجەم کارەکانیدا یارمەتی دەکات.

1

کەیوان رەشووزادە لەدۆخێکی خراپی تەندروستیدا، لەمانگرتن لەخواردن بەردەوامە
ئەمیر کەریمی و پەیمان ڤیان وەکوو هاوسەرۆکی پژاک هەڵبژێردران
کۆریدۆرەکان، ئامرازەکانی ئیمپریالیزمی تورکیا
راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: دۆخی مافی مرۆڤ لەئێران بەرەو کاڕەساتی مرۆیی دەروات
سۆلین یوسف دەرهێنەری فیلمی "براوە بە"
بەپەلە...وردەکاری هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران