Weather widget for website
عەزیزی لە کۆڵن: سەردەمی ئێرانی یەک نەتەوە، یەک وڵات کۆتایی پێهاتووە

عەزیزی لە کۆڵن: سەردەمی ئێرانی یەک نەتەوە، یەک وڵات کۆتایی پێهاتووە

20 . خاکەلێوە . 2724

رۆژی یەکشەممە ١٨ی خاکەلێوە، کۆنفرانسی کۆماریخوازەکان و بەشێک لە چالاکانی سیاسی ئێران لە شاری کۆڵنی ئاڵمان بەرێوەچوو. لەو کۆنفرانسەدا کە نزیکەی ١٥٠ کەس لەژێر ناوی "هەمگامی" بەشداربوون، باسیان لە پرسی کۆماریخوازی و دیموکراسی لە ئێرانی داهاتوو و هاوکات پێناسەی رەوتە سیاسییەکان لەسەر بنەمای ئەو دوو چەمکە کرد، لەکۆی بەشداربووەکان لە حیزبە کوردییەکان تەنیا خالید عەزیزی گوتەبێژی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بەشدار بوو، راشیگەیاند کە سەردەمی ئێرانی یەک نەتەوە یەک وڵات کۆتایی پێهاتووەو دەبێ داهاتووی ئێران لەسەر بنەمای فرەنەتەوەبوون دابرێژرێتەوە.

خالید عەزیزی لە پانێلەکەیدا رایگەیاند کە وێرای پێداگری لەسەر فرەنەتەوەیی بوونی کۆمەڵگای ئێران، سیاسەتی روونی حیزبی دیموکراتی لە جێگیربوونی ماف و ئازادییەکانی نەتەوەکان بە یەکسانی ناوبرد، ئەو گوتیشی کە حدکا تاکە رێگەچارەسەر بە دامەزراندنی سیستەمێکی دیموکراتیکی-فیدراڵی دەزانێت، گوتەبێژی حیزبی دیموکرات گوتیشی سیستەمی فیدراڵی تاکەچارەسەرە بۆ رێگریکردن لەهەڵاواردن و پەراوێزخستنی نەتەوە غەیرە فارسەکان، کە لە مێژووی دورودرێژی دەسەڵاتداری ئێراندا بەسەریاندا سەپاووە.

لەکۆنفرانسی کۆماریخوازەکانی ئێران، جگە لە نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، چاڵاکانی ژنان، نوێنەری ٥ رێکخراوی سیاسی و دەیان چاودێری و کەسایەتی ئاکادیمی باوەرمەند بە ئێرانی سیکۆلار و دیموکراتیک بۆ داهاتوو بەشدار بوون. لەدوو پانێڵی جیاوازدا بەشداربووان باسیان لەسەر چۆنییەتی درووستکردنی کۆماریخوازی لەداهاتوو و هەڵسەنگاندنی چۆنییەتی دەربازبوون لە کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کرد.  

لەکۆنفرانسی کۆماریخوازەکان لە کۆڵن، خالید عەزیزی گوتەبێژی حدکا، مەهدیە گوڵروو، هۆمایون مەهمەنش و بەهرووز خەلیق وەکوو چاڵاکی نەتەوەکانی غەیرە فارس، مەریەم سیتوەت، کەماڵ ئەرەس، مەهدی فەتاپوور، مەزدەک لیماکشی و سادق شوجاعی لە ئەندامانی بزاڤی کۆماریخوازی ئێران و چەندین کەسایەتی دیکە وەکوو کازم کوردەوانی، حەسەن شەریعەتمەداری، میهرداد دەرویش پوور و دکتور محەمەد رەزا نیکفەر بەشدار بوون و پانێلی جیاوازیان لەو بوارە پێشکەش کرد.





3

رەشبگیری دوای بەخاکسپاردنی ئیسماعیل کەریمی بەردەوامە
مریشکەکان بۆ کەی ئێف سی
سیاسەتی دەرەوەی کامڵا هەریس
خۆتان بۆ ئێرانی ناوکی ئامادە بکەن
خامنەیی چۆن کەسێکی میانڕەوی نەناسراوی کردە سەرۆککۆمار؟
دەستی ئێران، لەهەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ-دا