Weather widget for website
توێژەرێکی کورد خەڵاتێکی زانستی یەکیەتیی ئەورووپا دەباتەوە

توێژەرێکی کورد خەڵاتێکی زانستی یەکیەتیی ئەورووپا دەباتەوە

20 . خاکەلێوە . 2724

توێژەرێکی کورد خەڵاتێکی زانستی یەکیەتیی ئەورووپا دەباتەوە و هەلی توێژینەوە لە زانکۆی MIT بەدەست دەهەێنێت.  دکتۆر ئاسۆ ڕەحیمزادەگان، خەڵاتی دوادکتۆرای جیهانیی توێژینەوەیی ماری سکۆدۆڤسکا کووری دەباتەوە.  ئەم خەڵاتە که لە لایەن یەکیەتیی ئەورووپاوە دابین کراوە بۆ بەرەوپێشبردنی زانست و پەروەردەی توێژەرانە.  ئەم توێژەرە لەسەر بڵاوکردنەوەی ڕووناکی لە سیستمە ناڕێکەکان لە قەبارەی نانۆدا توێژینەوە دەکات. بەم خەڵاتە توێژەر بۆ درێژەی توێژینەوەکانی دەچێت بۆ زانکۆی MIT که لە ڕیزبەندی جیهانیدا باشترین زانکۆی ئەندازیاریی جیهانە.  شایانی باسە دکتۆر ئاسۆ یەکێک لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوەی زانستی-فەرهەنگیی هۆژان بووە و ئێستاش یەکێک لە بەرێوەبەرانی ئەو ڕێکخراوەیە. . 

3

رەشبگیری دوای بەخاکسپاردنی ئیسماعیل کەریمی بەردەوامە
مریشکەکان بۆ کەی ئێف سی
سیاسەتی دەرەوەی کامڵا هەریس
خۆتان بۆ ئێرانی ناوکی ئامادە بکەن
خامنەیی چۆن کەسێکی میانڕەوی نەناسراوی کردە سەرۆککۆمار؟
دەستی ئێران، لەهەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ-دا