Weather widget for website
کرماشان و سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان بێکارترین پارێزگای ئێرانن

کرماشان و سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان بێکارترین پارێزگای ئێرانن

23 . خاکەلێوە . 2724

بەپێی ئاماری بڵاوبووەوە لەلایەن ناوەندی ئاماری ئێران، پارێزگای کرماشان لە رێژەی زۆرترین بێکاری لەپلەی یەکەم و پارێزگای سنەش لە پلەی دووەم دایە.

ناوەندی ئاماری ئێران دوایین ئاماری لەسەر رێژەی بێکاری و گرانی یان بەوتەیەکی دیکە رێژەی هەڵاوسان بڵاوکردەوە، بەپێی ئەو ئامارە رێژەی هەڵاوسان لە پارێزگای سنە ٤٦ پۆینت پێنجەو لەدوای پارێزگای یەزد زۆرترین رێژەی هەڵاوسانە. بەمشێوەیە ئامارەکە نیشانی دەدات کە پارێزگای سنە لە پلەی دووەمی گرانترین پارێزگای ئێران دایە. 

لەلایەکی دیکەوە ناوەندی ئاماری ئێران، نرخ یان رێژەی بێکاری سەرجەم پارێزگاکانی ئێرانی بڵاوکردووەتەوەو لەوێشدا پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان زۆرترین رێژەی بێکاریان هەیە. بە پێی ئەو ئامارە پارێزگای کرماشان بە ١٧ پۆینت ٤ زۆرترین رێژەی بێکاری لەئاستی پارێزگاکانی ئێراندا هەیە، هاوکات پارێزگای سنەش لە پلەی دووەمی زۆرترین بێکاردا دێت، بەپێی ئامارەکە لە پارێزگای سنەش ١٤ پۆینت ٣ی ئەو کەسانەی لە تەمەنی کارکردن دان، هیچ کارێکیان نیە.





3

رەشبگیری دوای بەخاکسپاردنی ئیسماعیل کەریمی بەردەوامە
مریشکەکان بۆ کەی ئێف سی
سیاسەتی دەرەوەی کامڵا هەریس
خۆتان بۆ ئێرانی ناوکی ئامادە بکەن
خامنەیی چۆن کەسێکی میانڕەوی نەناسراوی کردە سەرۆککۆمار؟
دەستی ئێران، لەهەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ-دا