Weather widget for website
بەپەلە: هێرشی ئێران بۆ سەر خاکی ئیسرائیل...

بەپەلە: هێرشی ئێران بۆ سەر خاکی ئیسرائیل...

26 . خاکەلێوە . 2724



لەکاتژمێر ١٠ی شەو بە کاتی تاران، سوپای پاسدارانی ئێران لەرێگەی دەیان درۆن و مووشەک هێرشی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد، سەرەتا وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند کە هێرشی ئێران سەرەتا بە درۆن بۆ سەر وڵاتەکەیان دەستی پێکردووە، دوای ئەوە سوپای پاسدارانی ئێران ئەوەی پشتراست کردەوەو رایگەیاند هێرشەکە بە درۆن دەستیپێکردووە، بەڵام ئەوان لەمووشەکیک کەڵک وەردەگرن. 

بەر لەوەی درۆنەکانی ئێران بگەنە ناو خاکی ئیسرائیل، بینیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند کە ئەوان بۆ بەرگری و هێرش بۆ سەر ئێران ئامادەیی تەواویان هەیە، هاوکات وەزارەتی بەرگری و کۆشکی سپی ئەمریکاش پشتیوانی تەواوی خۆیان لە ئیسرائیل راگەیاند و تەنانەت فرۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا و بەریتانیا گەشتەکانیان بەسەر ئاسمانی ناوچەکە دەستیپێکرد، بۆ ئەوەی درۆنەکانی ئێران بدۆزنەوەو لەئاسمان بیانتەقێننەوە. جگە لە ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا و یەکێتی ئوروپاش بەتووندی هێرشەکانی ئێرانیان ئیدانە کرد. 

هاوکات لەگەڵ ئەوەی نوێنەری ئێران لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوەختە رایگەیاند کە هێرشەکانیان هەر لەو ئاستەدا دەبێت و ئەوان وەکوو تۆڵەکردنەوە لە هێرشکردنە سەر بینای کونسوڵگەریان لە دیمەشق ئەنجامیان داوەو هەنگاوی دیکە هەڵنایەنن. بەڵام وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند ئاستی هێرشەکان هەرچییەک بێت و ژمارەی قوربانییەکانیش هەرچەند بێت، ئەوان کاردانەوەی تووندیان بەرامبەر ئەو سەرکێشیەی ئێران دەبێت و، وەکوو وەڵام هێرش بۆ سەر خاکی ئێران دەکەن.

لەیەکەم زانیاریشدا بەشێک لە راگەیاندنەکانی ئیسرائیل خەریتەیەکیان بڵاوکردەوەو رایانگەیاند کە ئیسرائیل لە قۆناغی یەکەمدا چەندین شوێنی سەربازی و وێستگەی ئەتۆمی ئێران دەکاتە ئامانج. 

زانیارییەکان نوێ دەکرێنەوە...


3

یەکێتی: دوای جەژن کۆمەڵە دەبێ زرگوێز چۆڵ بکات
چارەنووسی پەنابەرە رۆژهەڵاتییەکانی بەلەمەکەی ئیتاڵیا
فەرەنسا، مۆرەیەکی ئێران لەسەر هەڕەشەکردن لە رۆژنامەنووسێک دیپۆرت دەکاتەوە
حەمید نووری چۆن گیرا و چۆن ئازاد کرا؟
وردەکاری لوتکەی ئاشتی ئۆکرانیا لە سوئیس
ئەمریکا، سەبارەت بە پیتاندنی یۆرانیۆم هۆشداری بە ئێران دا