Weather widget for website
بەڕەی یەکگرتووی کورد، سکرتێرو جێگرو گوتەبێژی هەڵبژاردەوە

بەڕەی یەکگرتووی کورد، سکرتێرو جێگرو گوتەبێژی هەڵبژاردەوە

30 . خاکەلێوە . 2724


رۆژانی سێ شەممەو چوارشەممە، ٢٨ و ٢٩ی خاکەلێوە بەرەی یەکگرتووی کورد کۆبوونەوەی بەهارەی شۆرای رێبەری و شۆرای ناوەندی خۆی لە شاری نەغەدە بەرێوەبرد. لەو دانیشتنەدا ئەندامانی بەرێوەبەری بەرە لە ماوەی دوو رۆژدا باسیان لە بەرنامەو سیاسەتەکانی سێ ساڵی رابردوو کرد، هاوکات گەنگەشەی پلان و پرۆژەکانی داهاتووی خۆیان کرد. 

هەر لە کۆبوونەوەی وەرزی بەهارەی بەرەی یەکگرتووی کورد، بۆ جارێکیتر سیاوەش حەیاتی وەکوو سکرتێری بەرەی یەکگرتووی کورد هەڵبژێدرایەوە، ئەمجارەیان هەر یەکە لە موحسین رەزەوی وەکوو جێگری سکرتێرو دکتور رەئوف کەریمی وەکوو وتەبێژی بەڕە بۆ ماوەی سێ ساڵ هەڵبژێردران.

بەرەی یەکگرتووی ساڵی ١٣٨٤ لەلایەن ژمارەیەک کەسایەتی کورد لە تاران دامەزرا، ئەوان ئامانجی بەڕەیان سەرەتا گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران دیاریکرد، بۆ ئەەی هەڵاواردنیان لەدژی نەکرێت. دامەزرێنەرەکانیان ژمارەیەک لە چالاکوانە کوردەکان بوون و دروشمی سەرەکیشیان "دیموکراسیخوازی، دادپەروەری کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی هاوسەنگ" بوو. 

بەڕەی یەکگرتووی کورد سەرەتا شۆرایەکی ٢٥ کەسی لە کەسایەتییە کوردەکانی تاران، سنە، کرماشان، ئیلام و ورمێ پێکهات، دیارترین کەسایەتییەکانی لەکاتی دامەزراندنی بریتی بوون لە ئەندازیان بەهائودین ئەدەب، ساڵح نیکبەخت، بایزید مەردوخ، پەروین کەریمی، رەحیم فەرەهمەند، عەبدوڵڵا شەمسی بورهان، عەبدوڵڵا سۆهرابی، محەمەد رەئوف قادری، حوسێن شاهوەیسی، محەمەد باقر زیایی و عەلی ئەکبەر نەقیپوور.

لە ئەساسنامەی بەڕەدا کە خۆیان وەکوو مەڕامنامە ناوی دەبەن، هاتووە، بەرەی یەکگرتووی کورد، بەڕەیەک نیە کە لەدژی نەتەوەیەک یان کەڵتوورو باوەرێک دروست کرابێت. بەڕەی یەکگرتووی کورد لەپێناو بەدواداچوون بە داواکاریی و ئامانجی نەتەوەکانی ئێران لەچوارچێوەی ئامانجە سەرەتاییەکانی شۆرشی گەڵانی ئێران کار دەکات. بەرەی یەکگرتووی کورد، بەڕەی هەموو ئەو ئێرانیانەیە کە لەپێناو دیموکراسی، دادپەروەری کۆمەڵایەتی و گەشەی هاوسەنگ هەوڵ دەدەن. 

بەڕەی یەکگرتووی کورد تاکوو ئێستا لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران بە فەرمی نەناسراوەو مۆڵەتی کارکردنی فەرمیان پێنەداوە. گوشارێکی زۆریش بۆ سەر ئەندام و رێبەری ئەو بەڕەیە هاتووەو لەدواین گوشارەکاندا لە خۆپێشاندانەکانی شۆرشی ژینا سیاوەش حەیاتی سکرتێری ئێستای ئەو بەڕەیە دەستبەسەرکرا و، ماوەی ساڵێک لەبەندیخانە بوو. 

3

رەشبگیری دوای بەخاکسپاردنی ئیسماعیل کەریمی بەردەوامە
مریشکەکان بۆ کەی ئێف سی
سیاسەتی دەرەوەی کامڵا هەریس
خۆتان بۆ ئێرانی ناوکی ئامادە بکەن
خامنەیی چۆن کەسێکی میانڕەوی نەناسراوی کردە سەرۆککۆمار؟
دەستی ئێران، لەهەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ-دا