Weather widget for website
فەرەنسا دەنگی بە ئەندامبوونی فەڵەستین لە یوئێن دا، ئەمریکا ڤیتۆی کرد

فەرەنسا دەنگی بە ئەندامبوونی فەڵەستین لە یوئێن دا، ئەمریکا ڤیتۆی کرد

31 . خاکەلێوە . 2724


بۆ یەکەمجار وڵاتی فەرەنسا دەنگی بە بەئەندامبوونی هەمیشەیی و فەرمی فەڵەستین لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دا، بەڵام بە ڤیتۆی ئەمریکا ئەو داوایە جارێکیتر رەتکرایەوە.

ئەمرۆ پێنجشەممە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوویەوەو جارێکیتر دەنگی بە بڕیارنامەیەکدا، کە تێیدا داوای بە ئەندامبوونی هەمیشەیی و فەرمی فەڵەستینی لەرێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردبوو، ئەمجارە کۆدەنگییەکی زۆرتر لەسەر بە ئەندامبوونی فەڵەستین هەبوو، لە کاتی دەنگداندا ١٢ وڵاتی ئەنجوومەنی ئاسایش دەنگی "بەڵێ"-یان بە ئەندامبوونی فەڵەستین دا، لەنێویاندا بۆ یەکەمجار فەرەنساش دەنگی "بەڵێ"-ی دا. هەردوو وڵاتی بەریتانیا و سوئیس دەنگیان نەدا و وەکوو مومتەنیع مامەڵەیان کرد. بەڵام لەگەڵ هەمووی ئەوانەش جارێکیتر ئەمریکا کە خاوەنی ڤیتۆیە، بڕیارنامەکەی ڤیتۆ کرد. 

نوێنەری بەریتانیا لە کۆبوونەوەکە ئاشکرایکرد کە ئێستا کۆدەنگییەکی زۆرتر هەیە، بەڵام رایگەیاند لەکاتی خۆیدا بڕیاری کۆتایی لەسەر بە ئەندامبوونی هەمیشەیی و فەرمی فەڵەستین لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەدەن.

رەشنووسی بڕیارنامەکە لەلایەن وڵاتی ئەلجەزایر ئامادەکرابوو، داوا لە ١٩٣ وڵاتی ئەندام لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرابوو، کە فەڵەستین بەفەرمی وەکوو ئەندامی هەمیشەیی رێکخراوەکە بناسێنن. فەڵەستین لە ساڵی ٢٠١٢ ئەندامی چاودێری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەو هەر لەو کاتیشەوە لەهەوڵدایە وەکوو ئەندامی رەسمی و هەمیشەیی بناسرێت.



3

رەشبگیری دوای بەخاکسپاردنی ئیسماعیل کەریمی بەردەوامە
مریشکەکان بۆ کەی ئێف سی
سیاسەتی دەرەوەی کامڵا هەریس
خۆتان بۆ ئێرانی ناوکی ئامادە بکەن
خامنەیی چۆن کەسێکی میانڕەوی نەناسراوی کردە سەرۆککۆمار؟
دەستی ئێران، لەهەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ-دا