Weather widget for website
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەنتەری شاڕی رەفەح لە ئان و ساتدایە

هێرشی ئیسرائیل بۆ سەنتەری شاڕی رەفەح لە ئان و ساتدایە

22 . گوڵان . 2724



ئیسرائیل رۆژی شەممە داوای لە فەڵەستینییەکانی دانیشتووی شاری رەفەح کرد، کە باشووری غەزە چۆڵ بکەن و، بەرەو ئەو ناوچانە بڕۆن کە تەلئەڤیڤ وەکوو ناوچەی بەشەر دۆستانە ناوی دەبات.
گوتەبێژی ئەرتەشی ئیسرائیل لە پەیامێکدا لە تۆری کۆمەڵایەتی ئیکس ئەو داوایەی لە دانیشتووان و ئاوارەکانی ناوچەی جەبەڵاییە لە باکووری غەززە کردووە، داواکەش بە پەلە کراوە، چوونکە ئەگەری بەرفراوانبوونی هێرشی ئیسرائیل بۆ رەفەح لە ئان و ساتدایە. ئەوە لەکاتێکدایە کە هەواڵدەری رۆیتەرزیش ئاشکرایکردووە کە سوپای ئیسرائیل رۆژی هەینی دەیان ناوەندی لە سەرتاسەری غەزە کردووەتە ئامانج و، هێزە وشکانییەکانیش لەچەندین شوێن رووبەرووی فەڵەستینییەکان بوونەتەوە.

شایەتحالەکانی غەززە، بە کەناڵی ئەلجەزیرەی قەتەریان راگەیاندووە، شاری ئەڵزوایدە لە ناوەندی هێڵی غەززە، پڕبووە لە چەندین هەزار ئاوارەی فەڵەستینی. هاوکات شایەتحاڵەکانی ناو رەفەحیش دەڵێن، ئیسرائیل داوای لە هەندێک گەرەکی ناوەندی شاریش کردووە، کە شوێنەکانیان چۆڵ بکەن، ئەوەش دەرخەری ئەوەیە کە بێگومان بەزووترین کات هێرشی زەوینی ئیسرائیل بۆ سەنتەری شاری رەفەح دەستپێدەکات.

ئەگەرچی گوشارێکی نێودەوڵەتی زۆری لەسەر ئیسرائیل هەیە، تەنانەت ئەمریکای هاوپەیمانیشی هۆشداری جیدی بە تەلئەڤیڤ داوەو هەڕەشەی راگرتنی ناردنی چەک بە ئیسرائیلی کردووە، بەڵام کابینەی بنیامین نەتانیاهۆ لەسەر ئەو هێرشە سوورەو دەیانەوێ هێرشی زەمینی بۆ سەر رەفەح بکەن، ئەو شوێنەی نزیکەی یەک ملیۆن پەنابەری غەززەی لێیەو تەنیا لەو هەفت مانگەی دەستپێکی شەڕەکە پەنایان بۆ ئەوێ بردووە.


3

رەشبگیری دوای بەخاکسپاردنی ئیسماعیل کەریمی بەردەوامە
مریشکەکان بۆ کەی ئێف سی
سیاسەتی دەرەوەی کامڵا هەریس
خۆتان بۆ ئێرانی ناوکی ئامادە بکەن
خامنەیی چۆن کەسێکی میانڕەوی نەناسراوی کردە سەرۆککۆمار؟
دەستی ئێران، لەهەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ-دا