Weather widget for website
رژێمی ئێران رێگەی بە پزیشکان نەداوە، هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی کۆمار بدەن

رژێمی ئێران رێگەی بە پزیشکان نەداوە، هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی کۆمار بدەن

25 . گوڵان . 2724

ناوەندە سەربازی و ئەمنییەکانی ئێران، رێگەیان نەداوە، چارەسەری سەرەتای بۆ کۆمار دەرئوفتادە بکرێت، هەر ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی کۆماری بڕیندار، گیان لەدەست بدات.


هەندێک زانیاری بەڵگەمەند گەیشتووەتە دەست کەنالی بی بی سی، بەپێی ئەو زانیاریانە ئەو کاتەی لە رۆژی هەشتەمی خەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی لە ناو خۆپێشاندانەکانی شۆرشی ژینا کۆمار دەرئوفتادە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران تەقەی لێدەکرێت و بە سەختی بڕیندار دەبێ.  کۆمار کاتژمێر هەشتی شەو لە شەقامی محەمەد ئەوراز لە کۆنەخانێ تەقەی لێکراوە.


 شایەتحاڵەکان رایانگەیاندووە کە ئەو کاتەی کۆمار لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بە ئۆتۆمبیلێکی ژمارە شەخسی دەفرێندرێت، زیندوو بووە. بەڵام دوای تێپەربوونی یەک کاتژمێرو ٤٥ خولەک و لەکاتی رەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات و شەهید دەبێت.


بەپێی سەربەرگی نووسراوی نەخۆشخانە و بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی پیرانشار، باس لەوە کراوە کە کەسە ئەمنیەتییەکانی ئێران لە ناو نەخۆشخانە رێگەیان نەداوە کە پەرەستارو پزیشکەکان رێگە لە گیان لەدەستدانی کۆمار بگرن.


لە راپۆرتەکەی نەخۆشخانەدا هاتووە، کە کۆمار بەهۆی ترۆما و لێدان بە فیشەکی ساچمەی لەهۆش خۆی چووەو دۆخی تەندروستی و ئاماژەکانی هەناسەدانی ناجێگیر بووە. بەڵام لەرێگەی پێگەیاندنی بەپەلەی یارمەتی و چارەسەرییە سەرەتاییەکان دەیتوانی رێگری لە گیان لەدەستدانی کۆمار بکات.


پزیشکێکی پسپۆر دوای دیتنی بەڵگەو راپۆرتە پزیشکییەکانی کۆمار دەرئوفتادە بە بی بی سی راگەیاندووە کە بەپێی ئەو راپۆرتە پزیشکییە کۆمار دوای ئەوەی بە فیشەک دەکرێتە ئامانج، چارەسەری سەرەتایی پێنەگەیشتووە، هەربۆیە خوێنی زۆری لەبەر رۆیشتووە، ئەوەش تووشی ترۆمایەکی قورسی کردووە، کە هۆکارەکەی کەمی خوێن بووەو ئەوەش لەکۆتاییدا بووەتە هۆی راوەستانی دڵی کۆمار و گیانی لەدەستداوە.



کۆمار دەرئوفتادە مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵی بوو، کە لە خۆپێشاندانەکانی شۆرشی ژینا و لەرۆژی ٨ی خەڵوەری ١٤٠١ لە شاری پیرانشار شەهید بوو، دوای ئەو باوکی کۆمار لەسەر گڵکۆی کوڕەکەی رایگەیاند کە:"کۆمار ٢٥ی گەلاوێژ لەدایک بوو، هەربۆیە ناوم نا کۆمار."



4

رەشبگیری دوای بەخاکسپاردنی ئیسماعیل کەریمی بەردەوامە
مریشکەکان بۆ کەی ئێف سی
سیاسەتی دەرەوەی کامڵا هەریس
خۆتان بۆ ئێرانی ناوکی ئامادە بکەن
خامنەیی چۆن کەسێکی میانڕەوی نەناسراوی کردە سەرۆککۆمار؟
دەستی ئێران، لەهەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ-دا