Weather widget for website
ئەمریکا، سەبارەت بە پیتاندنی یۆرانیۆم هۆشداری بە ئێران دا

25 . جۆزەردان . 2724

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند، سەبارەت بە چالاکییە ئەتۆمییە نوێکانی ئێران، کاردانەوەی پێویست و گونجاویان دەبێت.

ئەژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاند کە ئێران بەخێرایی خەریکی دانانی سەنتەرفیوژی ئای ئار شەشەی دیکەیە، ئەوەش وەکوو کاردانەوەی ئێران لەبەرامبەر ئەو بڕیارنامەیەی ئەنجوومەنی بڕیاردەرانی ئەژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لەدژی ئەو وڵاتە دەریکردووە. 

لەبەرامبەردا مەتیۆ میلەر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیاندراوێکدا یەکەم کاردانەوەی وڵاتەکەی لەهەمبەر ئەو هەوڵە نوێیەی ئێران بڵاوکردەوە، میلەر باسی لەوە کردووە کە بەپێی دواین راپۆرتی ئەژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئێران خەریکە بەشێوەیەک پەرە بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی دەدات کە ئامانجی ئاشتیانەی لەپشتەوە نیە. لەدرێژەی راگەیاندراوەکەدا هاتووە، ئەو کارەی ئێران، سەرجەم لێدوانەکانی ئەو وڵاتە سەبارەت بە ئاشتیانە بوونی چالاکییە ئەتۆمییەکانی دەباتە ژێر پرسیار. 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداریشی داوە کە ئەگەر ئێران لە چالاکییە ئەتۆمییە نوێکانی بەردەوام بێت، ئەوانیش کاردانەوەی گونجاو و پێویستیان لەدژی ئێران دەبێت. هەر بۆیە داوا لە تاران دەکات، بەپەلە سەرجەم چالاکییە ئەتۆمییەکانی رابگرێت و پابەندی خۆی بە رێککەوتنەکان دووپات بکاتەوە. 

رۆژی پێنجشەممە هەواڵدەری رۆیتەرز، دەقی راپۆرتێکی ئەژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، ئێران لە چەند رۆژی رابردوودا ١٧٤ سەنتەرفیوژی ئای ئار شەشی نوێ لە ماوەی یەک مانگی داهاتوودا لە بنکەی ئەتۆمی فۆردۆ چالاک دەکات، ئەوەشی وەکوو کاردانەوەی ئەو وڵاتە سەبارەت بە بڕیارنامەی ئەژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم باسکردووە.

0

ڕاگەیاندنی كۆمەڵەی شۆرشگێر سەبارەت بە ڕاگوێزرانی بارەگاكانیان
حدکا: بێهزاد خوسرەوی ئەنداممان بووەو رادەستی ئێران کراوەتەوە
راگەیاندنی پاک، لەسەر گووشارەکانی سەر حیزبەکان
راگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە سەر راگواستنیان بۆ سورداش
بەهۆی هەڵاواردن، فارسەکان یەکەمی کۆنکوری ئێرانن
ئێران لەدرووستکردنی چەکی ئەتۆم نزیک بووەتەوە