Weather widget for website
یەکێتی: دوای جەژن کۆمەڵە دەبێ زرگوێز چۆڵ بکات

یەکێتی: دوای جەژن کۆمەڵە دەبێ زرگوێز چۆڵ بکات

29 . جۆزەردان . 2724


لایەنێک لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەر سێ لایەنی کۆمەڵەی ئاگادارکردووەتەوە، کە دەبێ دوای جەژنی قوربان کەمپەکانیان لە زرگوێز چۆڵ بکەن.


ئەمرۆ سێشەممە ٢٩ی جۆزەردان سەرچاوەیەکی ئاگادار بە رۆژهەڵات نیوزی راگەیاند کە گوشارەکان بۆ سەر هەر سێ لایەنی کۆمەڵەی رۆژهەڵات کوردستان لە زرگوێز زیادی کردووە، ئەو سەرچاوەیە ئاشکرایکرد کە چەند رۆژ لەومەو پێش هەر سێ لایەنی کۆمەڵە بە هەڕەشەوە ئاگادارکراونەتەوە کە دەبێ هەتا دوای جەژنی قوربان کەمپەکانیان لە زرگوێز چۆڵ بکەن. بەگوتەی سەرچاوەکە گوشارەکان لەلایەن یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە بووەو پێشیان گوتوون کە ئەگەر لەو ماوەیەدا کەمپەکانی زرگوێز چۆڵ نەکەن، هێزیان دەنێرنە سەر و پێیان چۆڵ دەکەن.


لە چەند رۆژی رابردوودا جارێکیتر لایەنی ئێرانی گوشاری هێناوە، بۆ ئەوەی بەگوتەی خۆیان هەموو بڕگەکانی رێککەوتنی ئەمنی نێوان ئێران و عێراق دەبێ جێبەجێ بکرێت، بۆ ئەو مەبەستە جارێکیتر ئەو داوایە لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی کراوەتەوە، دوای ئەوە وەفدێکی سیاسی و سەربازی یەکێتی بۆ جارێکیتر و ئەمجارە بە هەڕەشەو هۆشداریدان کاتێکی دیاریکراویان بۆ هەرسێ لایەنی کۆمەڵە داناوەو پێیان گوتوون کە ئەگەر هەتا دوای جەژن زرگوێز و بانەگەورە چۆڵ نەکەن، بەشێوەیەکی دیکە مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن.


سەبارەت بەو دۆخە، بەرپرسێکی ئاگاداری کۆمەڵە کە ناوی لای رۆژهەڵات نیوز پارێزراوە، بە رۆژهەڵات نیوزی راگەیاند کە گوشارەکان جیدین، بەڵام ئامادەن بەڕگری بکەن. بەگوتەی ئەو ئەو ئەوان لە گوشارەکانی سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت یەکێتی نیشتمانی کوردستان تێدەگەن، بەڵام ئامادە نین کە ئەو شوێنانە چۆڵ بکەن. ئەو بەرپرسەی کۆمەڵە دەشڵێ ئەوان مڵکەچ نابن و پێشمەرگەشیان لەو شوێنەیە کە دەبێ ببێت و، چاڵاکییەکانیان لە شاخ و کۆڵان و شەقامەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە.


لەدوای شۆڕشی ژینا، کۆماری ئیسلامی ئێران گوشارەکانی بۆ سەر عێراق و هەرێمی کوردستان زیاد کرد، بۆ ئەوەی بە تەواوەتی چاڵاکییەکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان سنووردار بکات و تەنانەت لە رێککەوتنێکی ئەمنی لەگەڵ عێراق، داوای چەککردن و دەرکردنی ئەو حیزبانەشی کرد. شایەتحالێک کە بەشداری لە کۆبوونەوەی حیزبە سیاسییەکانی رۆژهەڵات لەگەڵ جنین پلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بووە، بە رۆژهەڵات نیوزی راگەیاند کە پلاسخارتیش پێی راگەیاندوون کە رێککەوتنەکە لەنێوان دوو وڵاتەو ئەوان ناتوانن رێگری لەجێبەجێکردنی بکەن، تەنیا دەتوانن لەرووی مرۆیی چاودێری پرۆسەکە بکەن، بۆ ئەوەی خەڵکی مەدەنی تێدا نەبنە قوربانی.


ئەو گوشارانە بۆ سەر سێ لایەنی کۆمەڵە لەکاتێکدا زیادیکردووە، کە ماوەیەک لەمەو پێش هێزێکی چەکداری یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەوڵی ئەوەیدا کە دەوری ژمارەیەک کەمپی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بگرێت و، ئێستاش گوشارەکان هەر بەردەوامن.



0

ڕاگەیاندنی كۆمەڵەی شۆرشگێر سەبارەت بە ڕاگوێزرانی بارەگاكانیان
حدکا: بێهزاد خوسرەوی ئەنداممان بووەو رادەستی ئێران کراوەتەوە
راگەیاندنی پاک، لەسەر گووشارەکانی سەر حیزبەکان
راگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە سەر راگواستنیان بۆ سورداش
بەهۆی هەڵاواردن، فارسەکان یەکەمی کۆنکوری ئێرانن
ئێران لەدرووستکردنی چەکی ئەتۆم نزیک بووەتەوە