27 . ڕەزبەر . 2724
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

زانیار مەتاپوور لەنۆروێژ ٣٠ ساڵ زیندانیکردنی بۆ دیاریکرا

زانیار مەتاپوور لەنۆروێژ ٣٠ ساڵ زیندانیکردنی بۆ دیاریکرا
15 . پووشپەڕ . 2724

زانیار مەتاپوور، هاووڵاتییەکی نۆروێژی بە ڕەچەڵەک کورد ڕۆژی پێنجشەممە 4ی مانگی حەوت بە تۆمەتی ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر فێستیڤاڵێکی کەمایەتییە جێندەرییەکان لە شاری ئۆسلۆ، سزای 30 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا دەسەپێندرێت.


هاوکاتی ئاهەنگی ساڵانەی هاوڕەگەزخوازان و کۆمەڵەی ئێڵ جی بی تی لە ئۆسلۆ لە 25ی مانگی شەشی ساڵی 2022، لە ئەنجامی هێرشێکی تەقەکردن لە خەڵک لە سێ شوێنی نزیک مەیخانەیەک بەناوی "لەندەن پاب" کە شوێنێکی بەناوبانگی هاوڕەگەزخوازانە، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و نۆ کەسیش بە سەختی برینداربوون.

دادگای ئۆسلۆ ڕایگەیاندووە زانیار مەتاپوور بە دۆشکە 10 گولە و بە دەمانچەی دەستی هەشت گولەی ئاراستەی خەڵکەکە کردووە و ناوبراو پەیوندی لەگەڵ گرووپی"خەلافەتی ئیسلامی" دا هەبووە و بۆ ماوەی چەند ساڵێک باوەڕی بە ئیسلامیزمی ڕادیکاڵ و توندوتیژ بووە.

سزای 30 ساڵ زیندانیکردن قورسترین سزای ئەو وڵاتەیە دوای گۆڕانکاری لە یاسای تاوانەکانی نۆروێژ سەبارەت بە تاوانە تیرۆریستییەکان لە ساڵی 2015دا.