Weather widget for website
چەپ و لیبرالەکان بەسەر تووندڕەوەکانی فەرەنسا سەرکەوتن

چەپ و لیبرالەکان بەسەر تووندڕەوەکانی فەرەنسا سەرکەوتن

19 . پووشپەڕ . 2724

بەپێی بەدوداچوونە سەرەتاییەکان لە گەری دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەرەنسا، هاوپەیمانی چەپ سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا و، بەرەی ئیمانوئێل ماکرۆن پلەی دووەمی بەدەست هێنا و، دوور لە چاوەروانییەکان بەرەی راستی تووندڕەو پلەی سێیەمی بەدەستهێنا، بەمشێوەیە هیچ یەک لە هاوپەیمانییەکان نەیتوانی زۆرینەی رەها بەدەست بهێنێت و بەمشێوەیە کابینەی داهاتوو پێویستی بە هاوپەیمانییەکی چەند لایەنە دەبێت.


بەپێی بەراوردەکان بەرەی گەلی نوێ لەنێوان ١٧٢بۆ ٢١٥ کورسی، بەرەی ماکرۆنی دەسەڵاتدار ١٥٠ بۆ ١٨٠ کورسی و حیزبی هاوپەیمانی گەلی ناوەراست ١١٥ بۆ ١٥٠ کورسی بەدەست دەهێنن.


لە گەری یەکەمدا بەرەی راستی تووندڕەو بە سەرۆکایەتی مارین لوپێن زۆرترین کورسی بەدەستهێنا، هەربۆیە چاوەروان دەکرا لە گەڕی دووەم و کۆتاییشدا سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستبهێنێت و بەتەنیا کابینەی دەوڵەت پێک بهێنێت. بەڵام لەکۆتاییدا هاوپەیمانی چەپەکان  پێکهاتوو لە سوسیالیست، کۆمۆنیست و حیزبە سەوز زۆرترین کورسیان بەدەستهێنا و ماکرۆنی سەرۆککۆماریش بەرەکەی پلەی دووەمی بەدەستهێنا، ماکرۆن لە شکستێکی گەورە رزگاری بوو، ئێستا دەتوانێ بە هاوپەیمانی لەگەڵ چەپەکان جارێکیتر دەسەڵات بگرێتەوە دەست.





0

ڕاگەیاندنی كۆمەڵەی شۆرشگێر سەبارەت بە ڕاگوێزرانی بارەگاكانیان
حدکا: بێهزاد خوسرەوی ئەنداممان بووەو رادەستی ئێران کراوەتەوە
راگەیاندنی پاک، لەسەر گووشارەکانی سەر حیزبەکان
راگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە سەر راگواستنیان بۆ سورداش
بەهۆی هەڵاواردن، فارسەکان یەکەمی کۆنکوری ئێرانن
ئێران لەدرووستکردنی چەکی ئەتۆم نزیک بووەتەوە