27 . ڕەزبەر . 2724
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

عەزیزی و کەریمی چیان وت؟ کاردانەوکان چی بوون؟

عەزیزی و کەریمی چیان وت؟ کاردانەوکان چی بوون؟
19 . پووشپەڕ . 2724

دوو لێدوانی گوتەبێژی حدکا و هاوسەرۆکی پژاک کاردانەوەی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتووەتەوە، یەکیان دەلێ پێشوازی لە کرانەوەی دوای پزیشکیان دەکەن و ئەویتریشیان پێیانوایە خەڵک دەبێ لەسەر دروشمەکانی، پرسیار لە پزیشکیان بکەن.


رۆژی دووشەممە ١٨ی پووشپەر دوو لێدوانی خالید عەزیزی گوتەبێژی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و ئەمیر کەریمی هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک کاردانەوەی لێکەوتەوە. خالید عەزیزی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی رایگەیاند کە ئیسلاحتەلەبەکان و مەسعوود پزیشکیان بە دیاریکراوی بەرهەمی شکستی ئۆپۆزسیۆنی حکومەتی ئێرانن، کە نەیانتوانی ئالتەرناتیڤ پێشکەش‌ بکەن. بەگوتەی عەزیزی ئیسلاحتەلەبەکان ناتوانن هێلە سوورەکانی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تێپەرێنن، بەڵام لەگەڵ ئەوەش بە گوتەی عەزیزی پزیشکیان هەندێک دروشمی بۆ مافی ئیتنیک و قەومەکان داوە، خەڵک دەتوانێ‌لەسەر ئەو دروشم و بەڵێنانە پرسیاری لێ بکات. 


هاوکات هەر رۆژی دووشەممە ئەمیر کەریمی هاوسەرۆکی پژاک چاوپێکەوتنێکی نووسراوی بە زمانی فارسی لەگەڵ میدیای فەرمی حیزبەکەی کردووە، لەو چاوپێکەوتنەدا هاوسەرۆکی پژاک شەن و کەوی هەڵبژاردنەکان لەسەر بنەمای شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دەکات و، پێیوایە خودی پزیشکیان و ئەو کەشە بەرهەمی شۆرشی ژن ژیان ئازادیە. ئەمیر کەریمی دەشڵێ لەئەگەری کڕانەوەیەک لەدوای هاتنی مەسعوود پزیشکیان ئەوان پێشوازی لێدەکەن، چوونکە ئەو کرانەوەیە خواستی رژێم نەبووەو بەرهەمی شۆڕشی خەڵکی ئێران و ژن ژیان ئازادیە.


ئەو دوو لێدوانە کاردانەوەی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوەو بەشێک لە کاربەرانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان پێیانوایە لێدوانەکانی خالید عەزیزی گوتەبێژی حدکا بەفەرمی ناسینی مەسعوود پزیشکیان نە دیتنی ئەو کەسانەیە کە دەنگیان نەداوە، هاوکات سەبارەت بە لێدوانی ئەمیر کەریمیش بەشێک لە بەکاربەرانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر ئەو باوەر بوون کە بەهیچ‌ شێوەیەک لە ئێران کرانەوە روونادات و پرسیاریش دەخەنە سەر ئەو بۆچوونەی هاوسەرۆکی پژاک کە پێیوایە پزیشکیان دەرەنجامی شۆڕشی ژینایە.