Weather widget for website
ئەو چەکەی تەقەی پێ لەترەمپ کرا؟

ئەو چەکەی تەقەی پێ لەترەمپ کرا؟

24 . پووشپەڕ . 2724

کۆکردنەوەی: رۆژهەڵات نیوز

رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکا، باس لەو چەکە دەکات، کە تەقەی پێ لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا کراوە، ئەو چەکەی بەشێک لە کەڵتووری ئەمریکاییەکانی گۆریوە.


رۆژنامەی واشنتن پۆست ئاشکرایکردووە کە بە چەکی ئەی ئار-١٥ تەقە لە ترەمپ کراوەو ئەو چەکە خۆی قووڵاییەکی گەورەی لە کۆمەڵگەی ئەمریکا دروستکردووە. چەکەکە نیوە ئۆتۆماتیکە، بۆ یەکەمجار لەساڵی ١٩٥٠ی زائینی تەنیا بۆ بەکارهێنانی سەربازی دروستکرا، بەڵام لە سی ساڵی رابردوودا لەنێو خەڵکی ئاسایی و مەدەنیشدا پێشوازییەکی زۆری لێکراوە.


رۆژنامەی واشنتن پۆست لە راپۆرتەکەیدا نووسیویەتی کە ئەگەرچی چەکی ئەی ئار-١٥ چەکێکی یەکجار مەترسیدارەو توانای لەناوبردنی زۆر لەسەرە و لە سەنگەرەکانی شەڕدا توانای کوشتنی چەندین کەسی لە کاتێکی کەمدا هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشە ئەو چەکە مەترسیدارە یەکێک لە پرفڕۆشترین چەکەکان لە ئەمریکایەو خەڵکی مەدەنی لەهەموو چەکە سووکەکانی دیکە زیاتر پێشوازی لێدەکەن.


ئای ئار-١٥ لە دەیەی پەنجای زائینی لەلایەن یوجین ستۆنەر لە کۆمپانیای ئارمالیت دیزاین کرا، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەیەویست چەکێکی بچووک و لەکێشدا سووک بۆ شەڕە پارتیزانییەکان دروستبکات، چەکێک هاوشێوەی کلاشینکۆفی شۆرەوی ئەو سەردەم. 


کەی ئەمریکاییەکان روویان لەو چەکە کرد؟

سوپای ئەمریکا لە شەڕی ڤیەتنام چەکی ئەی ئار-١٥ی بەکاردەهێنا، دواتر هەر لەسەر ئەو دیزاینە چەکی ئێم-١٦ دروستکرا. سەرەتا چەکەکە هەندێک کێشەی لە پلاپیتکەدا هەبوو، بەڵام هەرزوو ئەوە چارەسەر کرا و لەناو سەربازانی ئەمریکادا بووە چەکێکی دڵخواز. بەڵام هەتا ئەوکاتیش بەهۆی کەڵتوورێکی تایبەتی ئەمریکاییەکان، لەلای خەڵکی ئاسایی پێشوازییەکی زۆر لەو چەکە نەکرابوو. بەڵام لەگەڵ رووداوەکانی یازدەی سێپتەمبەری ٢٠٠١ و هێڕشەکانی ئەڵقاعیدە بۆ سەر ئەمریکا و، هەبوونی سەربازی ئەمریکا لە ئەفغانستان و عێراق ئاراستەکان بۆ ئەو جۆرە چەکە گۆرا. هاووڵاتیانی ئەمریکا بەردەوام سەربازەکانی وڵاتەکەیان بە ئێم-١٦ دەدیت، نزیکترین چەک لە ئێم-١٦، هەمان ئەو ئەی ئار٠١٥یە بوو، کە خەڵکی مەدەنیش دەیانتوانی بیکڕن. ئەوەش وایکرد خەڵکێکی زۆر روویان لە کڕینی ئەی ئار-١٥ کرد.


بەرگریکاران لەو جۆرە چەکە لە ئەمریکا دەڵێن، ئەی ئار-١٥ رەوایی خۆی لە کارابوونی لە بەرگریی یاسایی لە وڵاتەکەیان وەردەگرێت. ئەندرۆ ئارولاناندام گوتەبێژی ئەنجوومەنی نیشتمانی تفەنگی ئەمریکا رایگەیاندووە، لەئێستادا بە ملیۆنان چەکی ئەی ئار-١٥ لە ئەمریکا هەن، کە هاووڵاتیان بۆ ئامانجی جیاوازی خۆپارێزی و گەشتوگوزار بەکاریدەهێنن. 


لەگەڵ‌ئەوەش رۆژنامەی واشنتن پۆست لە راپۆرتەکەیدا باس لەوە دەکات کە لە ساڵی ٢٠١٢وە لە  ١٠ رووداو لە کۆی ١٧ رووداوی تەقەکردن لە ئەمریکا کە خەڵکێکی زۆریشی تێدا کوژراوە، لە چەکی ئەی ئار-١٥ کەڵک وەرگیراوە. بەردەوامیش لەو کاتانەی لەناو قوتابخانەکاندا تەقە دەکرێت یان لەکاتی کێبەرکێی هەڵبژاردن بەهۆی کەشی جیاواز ژمارەی خوازیارانی ئەو چەکە زیاد دەکات و رێژەی فرۆشی بەرز دەبێتەوە.


لەئێستادا لە ئەمریکا لانیکەم ٢٠ ملیۆن چەکی جیاواز بەشێوەی یاسایی و بە نهێنی لەنێو هاووڵاتیانی مەدەنیدایە. بەپێی راپۆرتەکەی واشنتن پۆستیش لە ساڵی ٢٠١٢ هەتا ٢٠٢٠ زیاتر لە ١٣ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار چەکی جۆری ئەی ئار-١٥ بەرهەم هاتووە، واتە لانیکەم دوو لەسەر سێی ژمارەی چەکەکانی ئەی ئار-١٥ تەنیا لەو ١٠ ساڵەدا بەرهەم هاتوون و رەوانەی بازار کراون.





0

ڕاگەیاندنی كۆمەڵەی شۆرشگێر سەبارەت بە ڕاگوێزرانی بارەگاكانیان
حدکا: بێهزاد خوسرەوی ئەنداممان بووەو رادەستی ئێران کراوەتەوە
راگەیاندنی پاک، لەسەر گووشارەکانی سەر حیزبەکان
راگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە سەر راگواستنیان بۆ سورداش
بەهۆی هەڵاواردن، فارسەکان یەکەمی کۆنکوری ئێرانن
ئێران لەدرووستکردنی چەکی ئەتۆم نزیک بووەتەوە