Weather widget for website
سیاسەتی دەرەوەی کامڵا هەریس

سیاسەتی دەرەوەی کامڵا هەریس

3 . گەلاوێژ . 2724

سەرچاوە: پۆلیتیکۆ

وەرگێران: رۆژهەڵات نیوز

ماڵپەری پۆلۆتیکۆ لە بەدواداچوونێکدا باس لە سیاسەتی دەرەوەی کاملا هاریس کاندیدە چاوەروانکراوەکەی دیموکراتەکانی ئەمریکا دەکات، پۆلۆتیکۆ نووسیویەتی:" هەریس سەبارەت بە روسیا و چین سیاسەتێکی تووندی دەبێ، وەکوو پێشوو رەخنەگری هەڵسوکەوتی ئیسرائیل دەبێت، سەبارەت بە ئێرانیش نەرمتر لە بایدن دەبێت."

دەقی راپۆرتەکەی پۆلۆتیکۆ:

کامڵا هەریس، جێگری سەرۆککۆماری ئێستا ئەگەر لە هەڵبژاردنی مانگی نۆڤەمبەردا سەربکەوێت، ئەزموونێکی دەبێ کە لەسەردەمی سیناتۆربوون و دواتریش جێگری یەکێک لە بەئەزموونترین سەرۆککۆمارەکانی ئەمریکا (جۆبایدن) بەدەستی هێناوە. 

هەریس لەزۆربەی بوارەکاندا درێژەپێدەری سیاسەتی دەرەوەی جۆ بایدن دەبێت. بەئەگەری زۆر هەریس پشتیوانییە زۆرەکانی لە ئۆکراین لەدژی رووسیە بەردەوام دەبێت. هاوکات درێژەپێدەری سیاسەتەکانی جۆبایدن لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لە ئاسیا و ئورووپا بۆ رووبەرووبوونەوەی سیاسەتە ژیۆپۆلیتییەکانی چین بەردەوام دەبێت. هاوکات لە پشتیوانیکردن لە ئیسرائیل و هاوپەیمانە ناوچەییەکانی دیکە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بەردەوام دەبێت.

لەگەڵ ئەوەش‌ سەبارەت بە شەری ئیسرائیل دژی حەماس، هەریس زۆرتر هاودەردە لەگەڵ ئازاری فەڵەستینییەکان، ئەوەش دەتوانێ دەنگدەرە موسوڵمان و عەرەبەکانی ئەمریکا بۆ لای خۆی رابکێشێت. لیلی گرینبێرگ کاڵ کە ماوەیەکی زۆر راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بووە، باس لە ئەزموونی کارکردنەکەی لەگەڵ کامڵا هەریس دەکات و، سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوەی هەریس گەشبینە. بەرای ئەو هەریس دەبێ گوێ لە داواکاری دەنگدەرەکانی بگرێت و لەگەڵ پشتیوانیکردن لە ئیسرائیل بەڵام رێگری لە پڕچەککردنی ئیسرائیل بکات، بۆ ئەوەی وەکوو کارتی گوشارێک بەکاریبهێنێت، هەتا هەردوولایەن دەگەنە ئاگربەستێکی پتەو و بەردەوام.

هەریس ئەو کاتەی سیناتۆر بوو، بەرادەی بایدن پشتیوانی هەبوونی نیزامی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست نەبوو، هاوکات هەڵوێستی تووندی لەدژی عەرەبستانی سعودیە، هیندستان و تورکیا هەبوو، هەر ئەوەش دەتوانێ پەیوەندی هەریس لەگەڵ هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست تووشی کێشە بکات.

بەگوتی جیم تاونسێند، بەرپرسێکی پێشووی ناتۆ و پێنتاگۆن، هەریس هیچ زەمینەیەکی سەبارەت بە بواری بەرگری و سیاسەتی دەرەوە نیە، هەربۆیە تەواو گرێدراوی راوێژکارەکانی دەبێت. بەرای جیم پێناچێت بەزوویی هەریس بەخێرایی بەرەو سیاسەتی بەرگری و دەرەوە بڕوات.

بەرپرسێکی پێشووی کۆشکی سپیش کەنەیویست ناوی بهێندرێت پێیوایە، کامڵا هەریس چوار ساڵ کاتی لەبەردەستدا بوو کە لە جۆبایدن کە یەکێک لە بەهێزترین سەرۆککۆمارەکانی ئەمریکا لە سیاسەتی دەرەوە بوو، فێربێت. سەبارەت بە بابەتی ئیسرائیل، هەریس لە سەردەمی سیناتۆریدا پشتیوانی لە چارەسەری دوو وڵاتی و پەیمانی ئابراهام دەکرد. سەبارەت بە دۆخی ئێستا هەریس لەکاتی جێگری سەرۆککۆماریدا لە کۆبوونەوە تایبەتەکاندا رایگەیاندووە کە بایدن دەبێ هەڵوێستی تووندتر لەدژی ئیسرائیل بگرێت، بۆ ئەوەی رێگری لە کوشتنی خەڵکی مەدەنی بگرێت.

هەریس لە پشتیوانەکانی رێکەوتنی ئەرۆمی ساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ ئێران بوو، هاوکات ئەو هێرشی درۆنی بۆ سەر ئۆتۆمبیلی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی ئیدانە کرد. هەریس دژی ئەو پرۆژەیەش‌بوو کە بۆ رێگریکردن لە هێرشی سەربازی، بەرپرس و رێبەرانی ئێران بکوژرێن. 

  

 

 





0

ڕاگەیاندنی كۆمەڵەی شۆرشگێر سەبارەت بە ڕاگوێزرانی بارەگاكانیان
حدکا: بێهزاد خوسرەوی ئەنداممان بووەو رادەستی ئێران کراوەتەوە
راگەیاندنی پاک، لەسەر گووشارەکانی سەر حیزبەکان
راگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە سەر راگواستنیان بۆ سورداش
بەهۆی هەڵاواردن، فارسەکان یەکەمی کۆنکوری ئێرانن
ئێران لەدرووستکردنی چەکی ئەتۆم نزیک بووەتەوە